English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو فێڵە گەورەی لە سلێمانی دەکرێت
2018-11-18 [01:19 AM]

نووسینی: دڵشاد مستەفا وەسانی


لەم رۆژانە‮ ‬یادی ‮ ‬234‬ساڵەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەڕێوەچوو،‮ ‬بەم بۆنەیەوە قسەیەك لەبارەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەكەین،‮ ‬چونكە زۆر لەبارەی‮ ‬ئەو شارە گرنگەی‮ ‬كوردستان دەوترێت بەتایبەتیش كار لەسەر ئەوە كراوە كە سلێمانی‮ ‬غەدری‮ ‬لێ دەكرێت،‮ ‬بەڵام لەو نێوەدا راستییەك لە خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەشاردرێتەوە،‮ ‬بەمەش‮ ‬غەدرێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێ دەكرێت‮.‬
سلێمانی‮ ‬بەو مێژووەیەوە،‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬دیاری‮ ‬لەم دووسەد ساڵەی‮ ‬دواییدا بینیوە،‮ ‬چ لە رووی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و ئەدەبی‮ ‬كوردییەوە و چ لە رووی‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬دیارترین ئەو رۆڵەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم دەگەڕێتەوە،‮ ‬كاتێ ئامادە نەبوو دەنگ بە لكاندنی‮ ‬كوردستان بە عێراقەوە بدات،‮ ‬ئەم رۆڵەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬سەرەتایەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بۆ قۆناغەكانی‮ ‬دوایی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬كوردستان دروست كرد،‮ ‬لێرەوە دوو قۆناغی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەو شارە بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬قۆناغی‮ ‬سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم كە بناغەی‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم دانا،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬نزیكەی‮ ‬سەد ساڵ،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكەم،‮ ‬پاشەكشە بەو رۆڵە گرنگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كرا كە لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەمەوە بناغەی‮ ‬بۆ دانرا‮.

بەمەش دوو بژاردەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەو دوو دیمەنە سیاسییەی‮ ‬سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم و سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكەم بەدیار دەكەوێ،‮ ‬ئەو بژاردەیەی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم سلێمانییان بەڕێوە برد،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬حوكمڕانییەكی‮ ‬لۆكاڵی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام ئاراستەی‮ ‬ئەو هەستە سیاسی‮ ‬و نەتەوەییەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانیش پشتیوانی‮ ‬لێ دەكرا و هاوسۆزی‮ ‬ئەو ئاراستەیەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بوون،‮ ‬كەچی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكەم،‮ ‬ئەو حزبانەی‮ ‬بنكەی‮ ‬جەماوەرییان لە سلێمانییە وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەشدارییان لە حوكمڕانیی‮ ‬سەرتاسەریی‮ ‬كوردستاندا كرد،‮ ‬بەڵام بە هۆی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ململانێی‮ ‬حزبیدا،‮ ‬لە چەند روویێكەوە پاشەكشەیان بە سلێمانی‮ ‬كرد‮.‬

لە رووی‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ناوەندی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سیاسییەوە،‮ ‬بووە ناوەندی‮ ‬ململانێی‮ ‬حزبایەتی،‮ ‬ئەمەش گەورەترین گورزی‮ ‬لێدا،‮ ‬چونكە ئەو ململانێیە رێگریی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬زەمینەیەكی‮ ‬لەبار بۆ گەشانەوە كرد،‮ ‬حزبەكان و ئیدارەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن سلێمانی‮ ‬وەك ئامرازی‮ ‬ململانێی‮ ‬حزبی‮ ‬بەكار بێنن،‮ ‬راستیی‮ ‬ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬بۆ سلێمانی‮ ‬تەرخان دەكرا شاردەوە و دواكەوتنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ئاوەدانكاریشی‮ ‬وەك كەرەستەی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬خستە ئەستۆی‮ ‬هەولێر وەك پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا بووە،‮ ‬ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬بۆ هەرسێ پارێزگای‮ ‬كوردستان دیاریكرا،‮ ‬لە بوودجە و پارەی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬پارێزگاكان،‮ ‬رێژەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬یەكەم و هەولێر دووەم و دهۆك سێیەم بووە‮.‬

ئەوەی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬روویدا،‮ ‬هۆیەكەی‮ ‬بۆ حزبەكان دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە ژینگەی‮ ‬خراپیان بۆ پەرەپێدانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و وەبەرهێنان دروست كرد،‮ ‬كەچی‮ ‬لە هەولێر بەهۆی‮ ‬ئارامی،‮ ‬سەرمایەدار ئامادەیە بە پارەی‮ ‬خۆی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬سەروو سەد ملیۆن دۆلار بكات،‮ ‬حزب لە سلێمانی‮ ‬فێڵی‮ ‬گەورە لە خەڵك دەكات،‮ ‬بەوەی‮ ‬كێشەكان لە ئەستۆی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكاتەوە و دەیخاتە ئەستۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و پارتی‮.





ئەم هەواڵە 1144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad