English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی ئیتاڵیا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد
2018-11-18 [01:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە سیرینا مورونی، کونسوڵی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا سیرینا مورونی، کونسوڵی کۆماری ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆیی دەربڕی بە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بۆتەوە بەتایبەت ھەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

کونسوڵی ئیتاڵیا سوپاسی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بەتایبەت وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەو ئاسانکاریانەی بۆ کۆمپانیا ئیتاڵیەکانی کردوە.

لایخۆشیەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی  وڵاتی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەو ھاوکاریانەی پێشکەش بە ھەرێمی کوردستانی کرووە، دووپاتیشی کردەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ھەمان شێوە بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا ئیتاڵیاکان.

ھەردوولا دووپاتیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان لە بەرەو پێشبردنی بواری ئابووری.

 





ئەم هەواڵە 14884جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad