English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانی لە گوندەکانی بارزانیش تەنھا دانێشێت ھەر سەرۆکە
2018-11-22 [01:05 AM]

نوسینی : كارزان شاكری


دوای ئەوەی بارزانی دەستی لە سەرۆکایەتی ھەرێم کشاندەوە، ھەرزەکارە سیاسیەکانی باشوور ھەلدەپەرین لەگەڵ نەیارە کوردە تەقلیدیەکان وایان وینادەکرد بۆ دڵخۆشی دڵدانەوەی خۆیان کە عەھدی بارزانی لەشانوی سیاسی خۆری ئاوا بوبێت و جارێکی تر بارزانی ناتوانێت بەشداری بڕیاڕی سیاسی ھەرێم بێت، کالفامی سیاسی کالفامەکان لەوەدابوو لەئاوازی عەبادی ھەلدەپەرین دەیانگووت بارزانی دەدەینە دادگاو بگرە زیندی ئەبدەی و یا پەتی سێدارەشیان بۆ حازر کردبوو بەتۆمەتی ئینفسالی، دۆژمنانی کورد لەسەرکێشی بارزانی تێگەیشتوون لەسەر پرسە نەتەوەیەکان و دەزانن بوعدو قوڵایی کارێزمای سەرۆک بارزانی زۆر لەوە قولترە لەلایی کوردان کە ئەم کالفامانەی سلێمانی بە چەواشەکاری وێنە و وێنای خەیالیان بۆ دروست دەکرد لەمیدکاندا، بۆیە بارزانی دوای ١٦ی ئۆکتوبەر بێ دەنگی لەلایەن بەغداو ناوچە جێگای ھەلوەستەو سەرەنج بوو لە ھەلبژاردنی پەرلەمانی عیراقی دا سەرۆک بارزانی بەشداری ھەلمەتی ھەلبژاردنی نەکرد بۆ پارتی لێگەڕا حیزبی یەکەمی عێراق دەرچوو بەنه‌تیجە لەھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆ بەریتانیا و ئێران وعێراق و ناوچەکەی ڕوون ئەوحه‌قیقەتەی پێ نێشان دان کە بارزانی مەرجەعی سیاسی نەتەوەیەکە نەک ھەرێمێک، فاتحە خوێندن بۆ لەناو بردنی بارزانی و پارتی خەێاڵ پڵاوی تاقمی ٦٦ و١٦ی ئۆکتوبەرە کە ئێستا لە ھاوکێشەکاندا ووجوودیان نیە، سەردانی ئەمڕۆی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا داوی کۆبوونەوەکانی بەغدابۆ نەجەف، واتاو گرینگی لەوەدایە بارزانی خاوەنی بڕیار و بڕیادەری پرۆسەی سیاسی عێراقە لەسەر ئاستی ناوچەکە بێ بارزانی پرۆسەی سیاسی عیراق ھێڵی سەرکەوتنی بۆ دروست نابێت بەتایبەتی لەداھاتوویەکی نزیکدا عێراق لەبەردەم گەورەترین ھەرەشەی تیروری و ئەمن و ئاسایشی دایە لەموسڵ و کەرکوک بۆیە دەبێت حکومەتی بەغدا داواکاریەکانی بارزانی جێ بەجێ بکات و کێشەکانی ھەولێر لەگەڵ بارزانی بۆ جێ بەجێ بەکردنی مادەی ١٤٠ و بوودجەی ھەرێمی کوردستان و بودجەی پێشمەرگە و تەواوی ئەو کێشانەی حکومەتی مالیکی و عەبادی گرفتیان بۆ دروست دەکرد، ئەمریکیەکان زۆر ئەم سەردانەی بارزانیان لائامانج بوو بۆ لێک نزیکردنەوەی ھەولێر و بەغدا چونکە ئەجندای داھاتووی ئەمریکا دەبینین تحجیمی قەبارەی حشدی شەعبی دەکا لێرە و لەوێ بەفرۆکەکانی لیان دەدات ئەمەش ئاماژەیەکە ئەمریکا بۆ لێدان و بڕینی دەستی ئێران و تیرور چوار ساڵی ئارامی دوور لەکێشەی دەوێت لەنێوان ھەولێر بەغدا چونکە بۆریە نەوتیەکانی کەرکوک و موسڵ ناوچەكە لەژێر ھەره‌شەی لێدانی داعش دان گومان دەکرێت لەنزیکترین کات موسل و کەرکوکیش بکەوێتەوە دەست داعش، بۆیە چوونی بارزانی ئەم جارە بۆ بەغدا دەرئەنجامەکانی دواتر زۆرقورس لەسەرھاوکێشەکان دیار دەکەون کەسەنگی سیاسی و کارێزمابوونی بارزانی لەناوچەکە و کوردستان دا زۆر لەوە قورسترە ھەندێک کالفامی سیاسی سلێمانی و بەغدا بتوانن یاری سیاسی لەگەڵ دا بکەن، بارزانی ئەو سەرۆکەیە یاری سیاسی لەنێوەندی بریارە سیاسیە جیھانیەکان دەکات.





ئەم هەواڵە 5575جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad