English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوكێك كچەكەی خۆی لەفەیسبوك دەفرۆشیت
2018-11-28 [06:56 AM]

ZNA – هەولێر


باوکێک کچە تەمەن 17 ساڵانەكەی خۆی بە زیادکردنی ئاشکرا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەفرۆشێت و ژمارەیەک وێنەی كچەكەشی بڵاو دەکاتەوە.

کچەكە تەمەنی 17 ساڵە و ناوی ئێلیزابێس نیالۆنگ نگۆگ، خەڵكی  وڵاتی باشووری سوودانە، هەروەها  درێژیی باڵای 210 سانتیمەترە و لەلایەن باوکییەوە، لەزیادکردنێکی ئاشکرا بە 500 مانگا و سێ ئۆتۆمبێل و 10 هەزار دۆلار فرۆشرا.

کڕیارەکەی ئێلیزابێس نیالۆنگ نگۆگ، ناوی کۆک ئالاتە و بازرگانێکی باشووری سوودانە، ئەو بازرگانە  30 ساڵ لە کچەکە گەورەترە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کچەکەی لە باوکی کڕی و کردییە هاوسەری نۆیەمی خۆی.

 یەكێك لە و پێنج كەسەی كە ویستی كڕینی ئەو كچەیان هەبوو، جێگری پارێزگاری شاری بەحیراتی ڕۆژهەڵات بوو، ناوی (دێڤید مایوم) ه و 250 مانگای دا لەبرامبەر ئەو كچە، دێڤید قسەی بۆ رادیۆیەكی ناوەخۆی وڵاتەكەی كرد و گوتی: من دەزانم ئەو خێزانە چۆنن چونكە دراوسێ بووین.

فرۆشتنی کچەکە بووەتە هۆی ناڕەزایی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داواشیان لە كۆمپانیای فەیسبوك كرد ڕوونكردنەوە بدەن لەسەر ئەم جۆرە فرۆشتنە،

نيالونغ نغونغ دنغ تقف إلى جوار زوجهاكوك ألات في صورة من الفيسبوك

 

و/جەنگاوەر

س/یۆرۆنیوز





ئەم هەواڵە 28672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad