English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخەکانی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینیان بەخۆوە بینی
2018-12-01 [06:21 AM]

ZNA-هەولێر


نرخەکانی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەم لە بازاڕەکاندا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 80 سەنت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 58.71 دۆلار و بە ڕێژەی لەسەدا 1.3 بەهاکەی لەدەستدا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریکا 52 سەنت دابەزی و گەیشتە 50.93 دۆلار و بەڕێژەی لەسەدا 1 بەهاکەی لەدەستدا. 

دابەزینی نرخەکانی نەوتی خاو زیاتر لە دوو هەفتەیە تا دێت پاشەکشەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و ئەوەش بەهۆی زۆری نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهانەوە.





ئەم هەواڵە 10243جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad