English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى تەندروستى ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
2018-12-04 [05:38 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتى تەندروستى ئیدانەى ڕووداوى هێرشکردنە سەر دکتۆرەکەى شارى سلێمانی کرد و داواشی  لە دەزگاکانى ئاسایشکرد تاوانبار دەستگیر بکەن.

وەزارەتى تەندروستى لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "بەتوندی سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر د.کەمال ئەحمەد سەعید دەکەین" ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ و ترسنۆكی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی، مامۆستای زانكۆ و پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری، پزیشكێكی دڵسۆز، كارامه‌ و خزمه‌تگوزار بۆ نه‌خۆش، وێڕای سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و تاوانه‌، داوا له‌ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و ده‌زگا باڵاكانی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ تاوانبار ده‌ستگیر بكه‌ن و بیده‌نه‌ ده‌ستی دادگا و سزای دادپه‌روه‌رانه‌ بدرێت".

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە: "داواكاریمان له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پێویستی پاراستنی گیانی پزیشكان و رێزگرتنیان وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگ".





ئەم هەواڵە 9133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad