English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو سیاسەتمەدارو دیپلۆماسی سەركەوتوو بە ئاراستەی كوردستانێكی بەهێز
2018-12-10 [03:02 AM]

نوسینی : رێبوار شوانی


حوكمرانی لە باشووری كوردستان سەرەرایی گشت كۆسپ و ئاستەمەكانی بەردەمی ، بەڵام توانیوێتی لەرووی شارستانی و ئاشتیخوازی و پێشكەوتن و ئاسایش و سەقامگیری و ئابووری و دیپلۆماسی چ لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان سیماییەكی جوان پێشكەش بكا ، لەلایەكی دیكەوە هەرێمی کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانی کلتورەکانە، چونکە کوردستان وڵاتی فرەنەته‌وە و ئایینەکانە، لە سایەی حوکمڕانی مەرجەع و سەرۆکی کوردستان هێژا سەرۆك مسعود بارزانی سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانە دارایی و سیاسیانەی بەسەر کوردستاندا هاتوون، کوردستان لە چوار ساڵی رابردوودا پێشوازی لە دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەر کردووە، هەروەها سەرۆکوه‌زیرانی نوێ کە سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییه‌، هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی سەرجەم پێداویستییەکانیان وەک خەڵکی کوردستان بۆ فەراهەم بکرێت، ئەمەش لە رێگەی ئه‌و سیاسەت و پەیڕەوەی بەڕێزیان بووە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی وهەماهەنگی و دیپلۆماسیەتی نێوان وڵاتاندا، کەواتە بوونی کلتور کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئابووری وڵاتاندا، چونکە لە رێزبەندی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهاندا، 19 وڵات ئەو وڵاتانه‌ن کە خاوەن زۆرترین ئاین وکلتورن، ئەمەش دەبێتە هۆی جۆرایەتی کلتورو دەستی کار لەبازاڕدا، کە هۆکارێکی سەرەکی راکێشانی گەشتیارە بۆ ناوچەکە، هەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوودا لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوام و دیپلۆماسیەکانی بەرێز نێچیرڤان بازرزانی و بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، توانرا رێکەوتنێکی گرنگ لەبواری گازی سروشتی بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەنجام بدرێت، بە پێی ڕێكکەوتنەکە رۆس نەفت بۆری غازی ھەرێم بۆ بەکارھێنانی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا و سەرجەم کارگە ناوخۆییەکانی ھەرێم دابین دەکات و لەچەند ساڵی داھاتووشدا غازی ھەرێم بەبڕی پێویست بۆ بازاڕەکانی تورکیا و ئەوروپا ھەناردە دەكات، ھێڵی بۆرییەکە لە توانایدایە زیاتر لە 30 ملیار پێی سێجا غازی سروشتی ھەناردە بکات، سەرەڕای دابینکردنی غاز بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی.. لە ئیستادارێزدار مەسرور بارزانی کە کاندیدە بۆ سەرۆک وەزیرانی کابینەیی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی کارکردنیدا یەکێک بووە لە سه‌ركرده‌كانی کوردستان کە بەردەوام لە رێگەی پەیوەندییەکانیه‌وه‌ هەوڵی داوە تاکی کورد هەموو مافێکی بۆ دەستەبەر بکرێت، هه‌روه‌ها لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەندازیارێکی لێهاتوو بووە بۆ دابینکردنی ئەمنی وڵات، ئەوەی گرنگە باسی لێوەبکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەرکردایەتی کردنی رێزدار مەسرور بازرانی چۆن دەتوانێت سوود لە ئەزموونی کاری سەرۆکی رووسیا وەربگرێت بۆ پێشخستنی کوردستان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا، کوردستان دەتوانێت لە چەند روویەکەوە سوود لە ئەزموونەکانی روسیا وەربگرێت بۆ دووبارە بونیاتنانه‌وه‌ی، هەروەها لەرووی پەیوەندیەکانی لەگەڵ رووسیادا، دەتوانێت ببێت بە بەدیلێکی سەرەکی قەتەر لە وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت ئۆپێك ..هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رۆس نەفت ئەنجامی داوە، دەتوانێت ببێت بە هەرێمێکی دەوڵەمه‌ند لە چه‌ند سێکتەرێکی جیاوازدا، گرنگترینیان هێنانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ کارکردن لە کوردستاندا، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بنیاتنانەوەی کوردستان دەبێت، بەتایبەت لە دابینکردنی هەلی کاری جۆراجۆر بۆ تاکی کورد، هەروەها پێشخستنی سێکتەرەکانی تری کار، وەک تەکنەلۆژیاو کشتوکاڵ وپیشەسازی و تەندروستی و هتد.. ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە ، رێرەویی گەیشتن بە كوردستانێكی بەهێز خێراتر دەكات .





ئەم هەواڵە 3748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad