English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌رێمی كوردستان  و کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌ بواری خوێندنی باڵا ئیمزا ده‌كه‌ن
2018-12-12 [01:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان وەزاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌ بواری خوێندنی باڵا ئیمزا ده‌كه‌ن.

 ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر و وەفدێکى هاوڕێى كۆبووه‌وه‌.

 له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان ئاماده‌یبوو.

مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا، كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچونی باشی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌رده‌وامیدان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاردرا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران ئیمزا بكات. هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌تی ناساندنی تواناكانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا، كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی داهاتودا بكرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 5212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad