English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ره‌ورێككه‌وتنی سێ قۆڵی
2018-12-14 [05:19 AM]

نووسینی: کارزان سەباح هەوارامی


پارتی نایه‌وێت كوردستان به‌لاوازی بچێته‌وه‌ بۆ به‌غدا باشترین چاره‌سه‌ر دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك ده‌نگی بچنه‌وه‌ بۆ به‌غدا و له‌ كوردستانیش ئیداره‌ی وڵات بده‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند كه‌ پارتی پێش ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت ده‌یه‌وێت ره‌وشی سیاسی كوردستان جێگری بكات چونكه‌ ناكرێت به‌م دۆخه‌وه‌ حزبه‌كان بچنه‌ حكوومه‌تێكه‌وه‌ كه‌ دواجار ئامانجی پارتی نه‌بێت ئه‌ویش دروشمی (كوردستانێكی به‌هێز)، ره‌نگه‌ باشترین بژارده‌ بۆ ئه‌مه‌ واژۆكردنی رێككه‌وتنێك بێت له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ به‌شداری له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانیش (پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان)، ره‌نگه‌ پارتی نیازێكی وای هه‌بێت رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌رسێ لایه‌ن بكات ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ سێ ئاست كاری پێده‌كرێت(یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌كان دووه‌م پابه‌ندبوون به‌ به‌رێوه‌بردنی حوكم له‌ كوردستان سێییه‌م كورد به‌یه‌ك ده‌نگی له‌به‌غدا ده‌بێت)، ره‌نگه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك باش بێت به‌تایبه‌ت بۆ گۆڕان و یه‌كێتی چونكه‌ له‌دوای ته‌قه‌كردن له‌ مه‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵپژان له‌نێوان هه‌ردوولا هیچ رێگه‌یه‌كیش نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ده‌باشان زیندوو بكه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌ردووكیان له‌ چوار چێوه‌ی رێككه‌وتنێك بن كه‌ دواجار پارتیش تێدا به‌هاوسه‌نگی ده‌ركه‌وێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌كیش ئه‌وه‌ بزانن كه‌ پارتی به‌ده‌ر نییه‌ له‌ كاریگه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و دوو هێزه‌ به‌تایبه‌ت (له‌رێككه‌وتنی ده‌باشان چونكه‌ پارتی لاری هه‌بوو دواجار وه‌ك پێویست رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كرا) بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت دروست بكرێت ده‌بێت دۆخی سیاسی سلێمانی ئاسایی ببێته‌وه‌, دواتر كاربكرێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی به‌رێوه‌بدرنی وڵات بۆ چوار ساڵی داهاتوو.

 

ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری سیاسیم پێدرابێت له‌ناو یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ پشتیوانی له‌ چه‌شنه‌ هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌ده‌كه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی لێیه‌ به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێت به‌هۆی باڵاده‌ستی یه‌كێتیه‌وه‌ له‌ سنوری سلێمانی له‌ناو بچێت, باشترین بژارده‌ش بۆ ئێستای حزبه‌ سیاسییه‌كان گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌ چونكه‌ ره‌نگه‌ جۆری مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت، پێشووتر سه‌رجه‌م پرسه‌كان له‌به‌غدا یه‌كلا ده‌كرانه‌وه‌ به‌ڵام له‌ یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زیری دادی به‌غدا ده‌ركه‌وت كه‌ كوردستانیش له‌ داهاتووی عێراق ده‌یه‌وێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌ یان به‌شداری راسته‌قینه‌ یان گۆِرانی هه‌ڵویستی سیاسی هێزه‌ كوردستانییه‌كان ده‌بێت ئه‌و هاوكێشه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه‌ ده‌رفه‌تی زێڕین له‌به‌غداوه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌كه‌ن، ره‌نگ بێت رێككه‌وتنێكی له‌وشێوه‌یه‌ دواجار متمانه‌ بۆ هێزه‌ سیاسییه‌كان بگه‌رێنێته‌وه‌، ناكرێت به‌هۆی نه‌بوونی متمانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت په‌ك بخرێن، ره‌نگیش بێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بێت بۆ ده‌ربازیوونی حزبه‌كان له‌ چه‌قبه‌ستووی سیاسی, كۆمه‌ڵێك پرسیش هه‌یه‌ ده‌بێت به‌رێككه‌وتن چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌وانه‌ پرسی سیسته‌می سیاسی له‌ كوردستان و پرسی ده‌ستووری كوردستان و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵات له‌سه‌رجه‌م پرسه‌كان ئه‌م هێزه‌ سیاسیانه‌ ده‌وری گرنگ و كاریگه‌ریان ده‌بێت.

 

ره‌نگ بێت بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو كوردستان بیه‌وێت له‌رووی ئابورییه‌وه‌ هه‌نگاو بنێت, بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ردانی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌تێك بۆ كورد ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئابووری خۆی به‌هێز بكات هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگای بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه‌ باشترین زه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ئابووری كوردستانه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بازاری گازی ئه‌وروپا پربكاته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی خۆیه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ره‌كانی جیهان باشترین بژارده‌ی له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت تا له‌و رێگایه‌وه‌ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌م خاڵه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ناو رێككه‌وتنی سیاسی جێگای بكرێته‌وه‌ ناكرێت سیاسه‌تی ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی كاری ململانێی سیاسی بكرێته‌ قوربانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو روویدا له‌ كوردستان ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ متمانه‌ و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ له‌و باره‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad