English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر یارى تۆپى پێ، عەسایب ئەهلولحەق بنکەی پۆلیسى سلێمان بەگ ده‌گرن و سێ پۆلیس فه‌لاقه‌ ده‌كه‌ن
2018-12-15 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزێکى عەسایب ئەهلولحەق ى شیعى، بۆ ماوەى چوار کاتژمێر بنکەى پۆلیسى ناحیەى سلێمان بەگى سەربە قەزاى خورماتو کۆنترۆڵ دەکەن، بەهۆى ئەوەى پۆلیس لێپێچینەوەى لەگەڵ دوو تیپى تۆپى پێى سەربە حەشددا کردووە.

محەمەد فایەق بەرپرسى پێشوى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتو، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"دوو تیپى تۆپى پێى سەربە حەشدى شەعبى کە لە یاریگاى سلێمان بەگ یاریان کردووە، بووەتە شەڕ و دەمەقاڵەیان."

وتیشی، دواتر هێزێکى پۆلیس بۆ به‌دواداچوونی کێشەى نێوان دوو تیپەکە هاتوون، له‌به‌رامبه‌ردا هێزەکانى عەسایب ئەهلولحەق پەلامارى بنکەى پۆلیسیان داوە و بۆ ماوەى چوار کاتژمێر بنکەکەیان گرتووە، وتیشی"سێ پۆلیسیان فەلاقە کردووە."

پۆلیسەکان بەهۆى لێدانەوە سەر و جەستەیان برینداربوون.

عەلى حسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى، رەتیکردەوە پەلامارى بنکەى پۆلیس درابێت، ئاماژەى بەوەکرد شەڕەکە لەسەرى یارى تۆپى پێ بووە، دواتر کێشەکە چارەسەركراوە.

دواى کۆنترۆڵ کردنى بنکەى پۆلیسى ناحیەى سلێمان بەگ لەلایەن گروپى عەسایب ئەهلولحەقەوە، بەرێوەبەرى پۆلیسى ناحیەکە بەبریارى پۆلیسى پارێزگاى سەڵاحەدین دەست بەسەرکراوە و تائێستا ئازاد نەکراوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 14353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad