English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكیك : گرێ ی مل به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌نه‌کان
2018-12-16 [01:11 AM]

هەولێر _ ZNA


 

دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ ، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس لێدوانیدا .

بوونی گرێ ی مل لەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو ٣٥ ساڵیەوەیە، بە تایبەت ئەگەر جگەرەکێش بن و مەی بخۆنەوە، نیشانەیەکی مەترسیدارە و پێویستە سەردانی پزیشک بکەن و پشکنینی پێویستیان بۆ بکرێت.

ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خواروو ٣٥ ساڵیەوەیە، ئەو جۆرە گرێ یە مەترسیدار نیە، لە منداڵانیش زۆربەی بەھۆی نەخۆشی بۆماوەیی دروست دەبێت.

لەتەمەنی خوار ٣٥ ساڵی و منداڵانیش دەگرێتەوە، گرێ ی مل زۆرجار بە ھۆی ئیلتیھابەوە دروست دەبێت کە سەرچاوەکەی ئیلتیھابی لەوزەتێن یان ددانە بە زۆربەی.

بەھۆی کەمتەرخەمی نەخۆش لە وەرگرتنی دەرمان بێ پزیشک و کەم ئەزموونی بەشێک لە پزیشکان لەکاتی بینینی ئەو جۆرە نەخۆشانە بۆ یەکەم جار، زۆرێک لەو نەخۆشانە بە ئەنجامی خراپ گەیشتوون لە زیانی ئابووری گەورە و تەنانەت مردنیش.

گرێ ی مل بەھۆی ئیلتیھابەوە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت مردنی بەدوادا دێت و نموونەشمان ھەیە و کەم نیە لەو کوردستانە.




 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 8779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad