English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی ره‌مزی ئاشتیخوازی و به‌دیهێنه‌ری مافه‌ره‌واكانی كورد
2018-12-16 [12:46 PM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و داگیركردنی كه‌ركووك له‌ 16/10/2017 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دانانی سزای قورس له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و خواستی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ و گه‌مارۆی ئابووری و ده‌نگۆی سزادانی ریفراندۆمچییه‌كان, به‌ شه‌رمی ده‌زانن بارزانی دوای ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات و ده‌رگه‌ی گفتۆگۆ جارێكی تر له‌گه‌ڵیان بكاته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ سیاسه‌تدا ئاساییه‌ و ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت ئاسایی نییه‌، چونكه‌ تێگه‌یشتین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆچوونی كوردی له‌م قۆناغه‌دا وه‌لا نا و پێی باشبوو له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بین و پشتیوانی عێراقیشیان كرد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ ره‌فتاری نائه‌خلاقی دنیا به‌رامبه‌ر كورد، به‌ڵام ئێمه‌ كه‌مینه‌ و بێهێزین و شه‌ڕی دنیامان پێ ناكرێ، بۆیه‌ ناكرێ خۆمان گۆشه‌گیر بكه‌ین و دابڕێین له‌ دنیا، به‌ڵكو باشترین بژارده‌ گفتوگۆی قۆناغێكی نوێیه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ریفراندۆم به‌ ئاشتی به‌ڕێوه‌ چوو و گه‌ل داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد و دنیا بیستی، ئه‌مه‌ با له‌ناو نانێكی گه‌رمدا بمێنێ، به‌ڵام ئێسته‌ خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ ژیانێكی باشتری شایسته‌ به‌وان، هانده‌ری سه‌ره‌كییه‌ بۆ گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ عێراقی دوای عه‌بادی، بۆ ئه‌مه‌ش بارزانی به‌هێزه‌، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، به‌دڵنییاییه‌وه‌ گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق له‌م قۆناغه‌دا گرنگه‌، ئێمه‌ ده‌زانین هه‌رگیز سه‌رۆك بارزانی واز له‌ دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ناهێنێت و هه‌میشه‌ بۆ ده‌رفه‌تی باشتر ده‌گه‌ڕێت تا بگات به‌ ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، كه‌واته‌ پرسی كورد له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندایه‌، هه‌روه‌ها هه‌رچی عه‌ره‌بی عێراقیشه‌، دڵنیایه‌ له‌وه‌ی بارزانی به‌هیچ هۆكارێك پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ له‌و دۆزه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ ته‌رخان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ سیاسه‌ته‌ و هه‌ردوولا تاكتیكی خۆیان ده‌كه‌ن و شتێكی ره‌وایشه‌، بۆیه‌ هیچ گومان و تانه‌یه‌ك له‌م رووه‌وه‌ ره‌وا نییه‌ و با لێگه‌ڕێین سه‌رۆك بارزانی خۆی ئه‌م كاروانی خه‌باته‌ به‌ڕێوه‌ ببات، ئه‌م رێگه‌چاره‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌ باشتر ده‌بێت كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیی خۆی بكات به‌ قوربانی، له‌ ئه‌زموونی گه‌لانیشدا هه‌روا بووه‌، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رابه‌رایه‌تیی دۆزێكیان كردووه‌، ره‌چاوی دۆخه‌ گشتییه‌كانیان كردووه‌ و به‌پێی پلانی ئه‌قڵانی و تێگه‌یشتن له‌ هه‌لومه‌رجی نوێ، هه‌نگاویان ناوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌به‌ستمه‌وه‌ به‌ قسه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ بارزانیی به‌ باوكی مه‌سروور ناو هێنا، ئه‌مه‌ به‌ گه‌وره‌ترین كاردانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی به‌رزی بارزانی و ئاشتیخوازی ئه‌و ده‌بینم كه‌ به‌ پیاوی ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی گه‌له‌كه‌ی ده‌ناسرێت نه‌ك ته‌نیا له‌ هه‌رێم و عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی دنیاش ئه‌و ئاشتیخوازییه‌ی ناوبانگی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌م مێژووی ژیانی له‌ دژایه‌تی دیكتاتۆری وه‌ك سه‌دامدا خه‌رج كردووه‌ و سه‌ركه‌وتووه‌ له‌و ئامانجه‌دا، سه‌رۆك بارزانی به‌دیهێنه‌ری ئاشتی و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورده‌ له‌ دوێنێ و ئه‌مڕۆ و ئاینده‌یشدا, بۆیه‌ هه‌ق نییه‌ كه‌س كاتی خۆی به‌ چاوچنۆكی و ئیره‌یی ناحه‌زانی ماف و خواسته‌كانی كورد و ناپاكی ناسراوی ناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان خه‌رج بكات كه‌ دژی هه‌موو باشی و خراپییه‌كی سه‌رۆك بارزانی و كوردیشن، روونه‌ ئه‌وان كه‌ پیاوی گه‌وره‌ هاته‌ مه‌یدان زیانیان پێ ده‌گات و قاچاخچێتییه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و له‌ هه‌موو دۆخێكی ئاڵۆزیشدا قازانجی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ هه‌رگیز هی ئه‌وه‌ نین له‌ ریزی سه‌رۆك  بارزانی و خه‌باته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ پیرۆزه‌كه‌یدا ناویان بهێنرێت یان گوێ له‌ بۆچوونیان بگیرێت، چونكه‌ بینیمان له‌وكاته‌دا كورد ده‌گاته‌ لووتكه‌، ئه‌وان خیانه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌رشۆِر ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌دڵنییاییه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانیی پێشه‌نگ و ئاڵاهه‌ڵگر و جێگه‌ی متمانه‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی كورد به‌ كه‌ناڕی دڵنییایی.





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad