English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واز لە كەركوكییەكان بێنن
2018-12-17 [01:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاریان فەرەج

 

سایتی خەبەریی ( بۆڵتن نیوز)ی ئێرانی نوسیویەتی: میدیای پارتی وەك (میدیایەكی دوژمنكار) هەوڵ دەدات پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركوك تێكبدات. سایتی نێوبراو كە بە عەقڵیەتی دەستوەردان لە كاروباری ووڵاتێكی دیكە، بێ پاساو خۆ لە كێشەی كەركوك هەڵدەقورتێنێ و داكۆكی لە داگیركاری و وەزعی بە زۆر سەپێندراوی سەر شارەكە دەكات، بەو لۆژیكە نامەشروعە، سوكایەتی بە ئیرادەی خەڵكی عێراق و بەو چارەسەرە  دەستوریە دەكات كە نەك هەر كورد بەڵكو كۆی عێراقییەكان بۆ چارەسەری گرفتی كەركوك لە دەستوردا پەسەندیان كردووە

 

(بۆڵتن نیوز) دەبوا بزانێ كەركوك كێشەیەكی مێژووییە و زادەی ئەمڕۆ نییە، شارێكە بە سەنەدی مێژوویی و جوگرافی بەشێكە لە كوردستان و سەدەیەكە رژێم دوای رژێم هەوڵی تەعریب و دابڕاندنی دەدەن و كوردیش كە شۆڕشی ئەیلولی لەسەر دانا، مەحاڵە دەستی لێهەڵگرێ و بەو زوڵم و ناهەقییە قایل بێت. پێكەوەژیان و ئیستقرار لەو شارەدا تەنیا بە لابردنی ئەو زوڵمە و گێڕانەوەی حەق بۆ خاوەن حەق دێتەدی، خودا و دین و یاساش پشتیوانی حەقن نەك ناهەقی.

 

ئەوەی پێكەوەژیان لە كەركوك دەشێوێنێ دروشم وسیاسەتی پارتی نییە كە هەمیشە بە گوفتار و كردار تەئكیدی كردۆتەوە كە شاری هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانە بەڵام بە ناسنامەیەكی كوردستانی، ئەوەی تەفرەقە دەنێتەوە داگیركاری و  تەعریب و سەپاندنی ناسنامەیەكی نامۆ و نادیدەگرتنی ئیرادەی خەڵكەكەیەتی، ئەو ئیرادەیەی لە ریفرانۆمدا زۆر بە روونی تەعبیری لەخۆی كرد.

 

تا پێشمەرگە لە كەركوك بوون و دەیانپاراست، كۆی پێكهاتەكان دڵتەئمین بوون و هەم تەبایی بەرقەرار بوو، هەم دەستی داعشی لێ دوور بوو، ئێستا كە ژێردەستەی دۆخێكی داسەپاوی میلیشیایی و مەزهەبی و عەسكەرتارییە، هەم تەعریب و تەفرەقە و جیاكاری مەزهەبی لە ئارادان و هەم مەترسیی داعشیش زیندووبۆتەوە.

 

میدیای پارتی تەفرەقە نانێتەوە، بەڵكو داوای ئاسایی كردنەوە و كۆتاییهێنان بەو رەوشە  نارەوا و داسەپاو و نادەستورییە دەكات كە گەر بەردەوام بێت جگە لە تەفرەقە ئاكامێكی دیكەی نابێ. ئەوەی تەفرەقە دەنێتەوە و بێویژدانییە ناوهێنانی میدیای پارتییە بە دوژمنكار.

ئەوان گەر بە راستی لە خەمی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركوك وعێراقدان، تەنیا ئەوەندە بەسە  دەستێوەردان و خۆهەڵقورتاندن لە كاروباری عێراق و كوردستان كۆتایی پێ بێنن، ئەوكات عێراقییەكان و كەركوكییەكان باش دەزانن چۆن پێكەوە بژین.





ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad