English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به‌یه‌ك ئاڕاسته‌ به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز ..
2018-12-20 [02:11 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوویی كابینه‌ی هه‌شته‌می هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌ ل نێویاندا " شه‌رٍی تیرۆر، هاتنی لێشاویی ئاواره‌كان ، قه‌یرانی دارایی و گه‌مارۆیی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و پیلانی سڕینه‌وه‌ی وڵاتانی ئیقلیمی و نێو خۆیی بۆوه‌ " ، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ حیكمه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به‌تایبه‌ت به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان نه‌بوایه‌ ده‌ربازله‌و هه‌موو كێشه‌ وبه‌ربه‌ستانه‌ مه‌حاڵ بوو ، له ماوه‌ی داهاتوودا، هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رێزدار نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانیی به‌ره‌و قۆناغێكی تر ده‌وڵه‌تداری هه‌نگاو ده‌نێ‌ و هه‌موو چاوه‌روانییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌روات كه‌ حكومه‌ت و كوردستانێكی به‌هێز له‌ گشت بواره‌كاندا بونیات بنرێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تیی پێشمه‌رگه‌،سه‌رۆك مسعود بارزانیی ، رووبه‌رووی چه‌ندین پیلانگێری گه‌وره‌ و قرژێر بۆوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ حیكمه‌ت و كارێزمایی به‌رێزیان نه‌بوایه‌ ، ده‌ربازبوون و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی لوغم و پیلانگێرییه‌كان مه‌حاڵ بوو، له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬كه‌ سه‌ره‌ڕای‮ ‬هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی‮ ‬و كێشه‌ سیاسی‮ ‬و سه‌ربازی‮ ‬و ئابووریه‌ی‮ ‬ڕووی‮ ‬له‌ هه‌رێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان به‌ پێچه‌وانه‌ی‮ ‬حزبه‌كانی‮ ‬تر،‮ ‬كه‌وته‌ ژێر به‌رپرسیاریه‌تێكی‮ ‬یه‌كجار گه‌وره‌،‮ ‬چونكه‌ زۆربه‌ی‮ ‬حزبه‌كان كه‌ به‌شدار بوون له‌ پێكهێنانی‮ ‬حكوومه‌تی‮ ‬بنكه‌فراوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و حكوومه‌تیان له‌ نیوه‌‮ ‬ڕێگای‮ ‬تونێلێكی‮ ‬تاریك و سه‌ختدا به‌جێهێشت و‮ ‬ڕوویان له‌ گه‌لی‮ ‬كورد وه‌رگێڕا،‮ ‬كه‌ گه‌یشتن به‌‮ ‬ڕووناكی‮ ‬و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا تا‮ ‬ڕاده‌یه‌كی‮ ‬زۆر ئه‌سته‌م بوو،‮ ‬هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لی‮ ‬كورد له‌م ساته‌دا تاكه‌ ئومێدیان بۆ ده‌ربازبوون له‌و هه‌موو كێشه‌ ئاڵۆزانه‌ دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كه‌ دواتر پارتی‮ ‬توانی‮ ‬به‌هه‌وڵی‮ ‬گه‌لی‮ ‬كورد و جه‌نابی‮ ‬سه‌رۆك و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‮ ‬حكوومه‌ت،‮ ‬ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنن و دیسانه‌وه‌ ببنه‌ جێگای‮ ‬متمانه‌ی‮ ‬گه‌لی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیه‌ له‌ ئێستادا پارتی‮ ‬ده‌یه‌وێت له‌ پێكهێنانی‮ ‬حكوومه‌تی‮ ‬ئاینده‌دا ئه‌م ئه‌زموونه‌ی‮ ‬پێشوو كه‌ حكوومه‌تی‮ ‬بنكه‌فراوان و شان ته‌كاندنی‮ ‬حزبه‌كان بوو له‌ به‌رپرسیاریه‌تی‮ ‬دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌،‮ ‬بۆیه‌ پارتی‮ ‬ئه‌م جاره‌ له‌ پێكهێنانی‮ ‬حكوومه‌تی‮ ‬ئاینده‌دا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و حزبانه‌ی‮ ‬به‌شدار ده‌بن له‌ حكوومه‌ت،‮ ‬دووباره‌ پارتی‮ ‬و حكوومه‌ت له‌ نیوه‌ی‮ ‬ڕێگا به‌جێنه‌هێڵن و خۆیان له‌ به‌رپرسیاریه‌تی‮ ‬میلله‌تێكی‮ ‬ماندوو نه‌دزنه‌وه‌،‮ ‬هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ قۆناغێكی‮ ‬ئارام و بێ كێشه‌دا،‮ ‬به‌رده‌وامن له‌ حكوومه‌ت به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك هاته‌ به‌رده‌م حكوومه‌تی‮ ‬ئاینده‌،‮ ‬پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی‮ ‬حه‌جم و قه‌باره‌ی‮ ‬خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی‮ ‬هه‌ڵبگرن و له‌ حكوومه‌ت به‌رده‌وام بن تاوه‌كو دۆخه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت،‮ ‬چونكه‌ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ده‌یه‌وێت چوارساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬ئارام و خۆشگوزه‌ران بێت و،‮ ‬هه‌روه‌ها كوردستانێكی‮ ‬به‌هێزله‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان بوونیات بنرێت،‮ ‬به‌هه‌موو لایه‌ك خزمه‌تی‮ ‬خه‌ڵی‮ ‬كوردستان بكه‌ن،‮ ‬چونكه‌ خه‌ڵكی‮ ‬كوردستان له‌ چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو نه‌هامه‌تی‮ ‬و ماندووبوونی ‮ ‬زۆری‮ ‬چه‌شت و زۆر خۆڕاگر و به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرد،‮ ‬بۆیه‌ پێویسته‌ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬جیاواز بێت و گه‌لی‮ ‬كورد بگاته‌ كه‌نارێكی‮ ‬ئارام و له‌نگه‌ر بگرێت،‮ ‬كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ هه‌وڵی‮ ‬كوردستان و حكوومه‌تێكی‮ ‬به‌هێز و به‌رپرسیار دێته‌دی‮. ‬ ‮
هه‌رێمی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/9/2018 پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ گه‌لی كورد و پارتییه‌كان به‌ هیواوه‌ ده‌روانه‌ ئاینده‌ و دوارۆژیان ، به‌تایبه‌ت ئاسۆی هه‌موو چاكسازی و گۆڕانكارییه‌كانی ئاینده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌نگاوی داهاتووی پارتی ده‌بینه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ دروشمی سه‌ره‌كی پارتی دا هاتبوو، پارتی به‌هێز بێت، كوردستان به‌هێز ده‌بێت، له‌ كارنامه‌ی حكومڕانی داهاتوودا، چه‌ند یاسا و پڕۆژه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری و ده‌ستوری و كۆمیسیۆن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ كه‌ په‌ێوه‌ست به‌ سێكته‌ره‌كانی سیاسی و ئابووری و ده‌ربازبوون له‌ قه‌یران و دۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری و حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌وله‌یه‌تی كاری خۆی دانا بوو، تا ئه‌وانه‌ی رێیان تێ ده‌چێ له‌ چوار ساڵی داهاتوودا جێبه‌جێیان بكات، به‌و پێیه‌ی پارتی خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌رێمایه‌تی هه‌یه‌، له‌خولی پێشوودا ئیستقراری په‌رله‌مان نه‌بوو، هه‌م له‌رووی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و شێوازی مامه‌له‌یه‌ی پێویست بوو بكرێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كوردستاندا بێت، له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ نه‌كرا، له‌ لایه‌ك هه‌رێم له‌ دۆخێكی شه‌ردا بوو له‌گه‌ڵ داعش، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ گرفت و ناكۆكی و ململانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كوردستان دووچاری قه‌یڕانێكی دارایی گه‌وره‌ ببوه‌، له‌ برینی بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ وه‌ ، دواتر شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و ئاواره‌ بوونی زیاتر له‌ دوو ملیۆن مرۆڤ و په‌نابوون له‌ هه‌رێمی كوردستان، ناكۆكی نێوان حزب ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ، به‌رده‌وامی ململانێ بۆ ناو دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان به‌ ده‌نگدان به‌ ماف و چاره‌نووسی خۆی، دوژمن و ناحه‌زانی كورد به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی خۆیان به‌ پیلان و فشار و هه‌ره‌شه‌ و هێز و سنووربه‌ند و ئابڵۆقه‌دانی خاكی كوردستان زیاتر كرد، به‌تایبه‌ت دوای پیلانه‌ خیانه‌تكاری ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان و هاندانی هه‌ندێ حزب و لایه‌نی سیاسی كورد بۆ ناكۆكی و ڕكابه‌ری پارتی، راكردن له‌ به‌رپرسیارییه‌تی و به‌رگری نه‌كردن له‌ خه‌ڵك و خاكی كوردستان، بێ هه‌ڵوێستیان نواند، هاوكات له‌كابینه‌كانی پێشوودا وه‌ك بینیمان هه‌ندێ له‌ هێزه‌كان له‌ نیوه‌ی رێگه‌ حكومه‌تیان جێ هێشت و ئاماده‌ نه‌بوون له‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵگرن، شان بده‌نه‌ به‌ر و به‌رده‌وامی به‌ حكومه‌ت بده‌ن، به‌ڵكو كه‌وتنه‌ دژایه‌تیكردنی حكومه‌ت و به‌ به‌كارهێنانی میدیا بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی، هه‌موو هه‌ولێكیان خسته‌گه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بخه‌نه‌ ژێر به‌رپرسیارییه‌تی، ئه‌و هه‌موو گرفت و قه‌یران و كێشانه‌ی رووبه‌رووی هه‌رێمی كوددستان ده‌بوونه‌وه‌، شه‌ڕێكی نیوه‌ رێگا بوون له‌ ناو حكومه‌تدا، ته‌نها پارتی به‌رپرسیارییه‌تی و ئه‌ركی بنیادنانه‌وه‌ی حكومه‌ت و دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی گرته‌ ئه‌ستۆ، له‌و دۆخه‌ سیاسییه‌دا، پارتی به‌ دانانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گۆڕانكاری و چاككردن و چاكسازیكردن له‌ سێكته‌ره‌كان، به‌رووی قه‌یڕانه‌كان و باشتركردنی دۆخی ئابووری و سیاسی هه‌نگاوی نا، هه‌موو ئه‌گه‌ر و پلان و بۆچوونانه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ گره‌و و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ سه‌ر نه‌مانی قه‌واره‌ سیاسه‌ت و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرد پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌، توانی به‌ خۆراگری و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌رگری ئه‌و هه‌موو ئه‌و فشار و هه‌ڕه‌شانه‌ بوه‌ستێته‌وه‌، خۆی به‌ خاوه‌نی هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و ماف و چاره‌نووسی كوردستان زانی، سه‌ر له‌ نوێ هه‌نگاوینا، به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ، دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌ تا راده‌یه‌ك بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ چوو، به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30-9-2018 دا ، پارتی توانی به‌ ٤٥ كورسی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌رێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ جاران متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست هێنا، به‌مه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نه‌خشه‌ی سیاسی گۆڕی، پێگه‌ی پارتی له‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ جیاكرده‌وه‌، پارتی له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، به‌ رێنمایی سه‌رۆك بارزانی بۆ كاندیدان و كارنامه‌كه‌ی خۆی له‌ به‌ڵێنی بێ بنه‌ما به‌خه‌ڵك نه‌دا، كه‌ پێیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، راستگۆبن له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانیان، به‌ده‌نگدان به‌ لیست و كارنامه‌ی پارتی له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌كرێ بڵێین به‌ده‌نگدان به‌ لیست و كارنامه‌كه‌ی، پارتی سه‌رپشك كراوه‌ته‌وه‌، به‌ كارنامه‌ و پاكێجێكی پڕ له‌ گۆڕانكاری و خزمه‌تگوزاری وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاماده‌ی بكا، له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كوردستان تا ره‌نگی سیاسی بگۆرێ، كه‌ بێ گومان حكومه‌تێكی بێ ئاسته‌نگ نابێ، به‌ڵام ئه‌و ووڵاته‌ پێویستی به‌ هه‌ندێك راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی تایبه‌ته‌، له‌ كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پێ ده‌نێته‌ قۆناغێكی نوێدا پێویستی به‌ چه‌ندین بڕیار و یاسای تایبه‌ته‌ بۆ لێك جیاكردنه‌وه‌ و گۆڕانكاری و چاكسازی، له‌هه‌ندێ كه‌رت و سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری، وه‌ك له‌ پێش هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی چه‌ند هه‌نگاوێكی چاكسازی نا، به‌ تایبه‌ت كه‌ هه‌ر دوو به‌رێزان نێچیرڤان بارزانیی و مه‌سروور بارزانیی ئه‌زموونێكی باشیان له‌ رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئه‌منییه‌وه‌ هه‌یه‌ و كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی و پێشكه‌وتوو هه‌نگاو ده‌نێ‌.. بۆیه‌، چوار ساڵی ئاینده‌ ئه‌ركێكی قورس و سه‌ختی له‌ سه‌ر شانه‌ ـ چونكه‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی كوردستانی به‌هێز هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆری پێوسته‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م گۆرانكاریی گه‌وره‌ دایه‌، پارتی دیموكراتی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ خۆی به‌رامبه‌ر كورد وكوردستان به‌رپرسیار زانیووه‌ له‌ پێناو گه‌یاندنی به‌ كه‌ناری دڵنییایی.





ئەم هەواڵە 5776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad