English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن سیستمی بەرگری جەستەت بەهێزدەکەیت
2018-12-23 [09:38 AM]

هەولێر _ ZNA


 

سیستمی بەرگری جەستە هۆکاری سەرەکییە بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و ٣٦٥ ڕۆژ لە ساڵێکدا بە بەردەوامی لە چالاکیدایە بۆ پارێزگاریکردنی جەستە.

لە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیدا هاتووە، بەپێی شارەزایانی تەندروستی کۆمەڵێک ئامۆژگاری یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، کە ڕۆژانە بەردەوام ڤایرۆس و بەکتریا دەکوژێت تا زیان بە تەندروستی لەش نەگەیەنرێت.

لە بەیانیاندا:
- پەرداخێک ئاوی لیمۆ و ئاوی گەرم تێکەڵبکرێت و بخورێتەوە، ڤیتامین سی لە جەستەدا زیادەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات.

- گرنگیدان بە هەمەجۆری خۆراک، کە جەستە دەپارێزێت و بەرگری لەش زیادەکات، سوکە ژەم پێش ژەمی سەرەکی گرنگی پێ بدرێت.

لە نیوەی یەکەمی ڕۆژدا: خواردن لە ماڵ ئامادەبکرێت و دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێراکان، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی سەوزە و میوەی هەمەچەشن لەیادنەکرێت.
 

عەسران: سوکە ژەمێک کە دەوڵەمەندبێت بە پرۆتین بخورێت، زۆرکەس کێک یان پسکیت دەخۆن، بەڵام خواردنی دەوڵەمەند بە پرۆتین سوودی زیاترە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش. لەگەڵ ئەوانەشدا وەررزشکردن لەیادنەکرێت، وەرزشی هەمەجۆر کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی بەرگری جەستە دەبێت.
 

ئێواران: خواردن لەکاتی خۆیدا بخورێت، دوورکەوتنەوە لە خواردن لە نیوەی شەودا، خۆراکی درەنگانی شەو زیانی بۆ گەدە و خەو دەبێت، هەروەها زوو خەوتن لە شەواندا هۆکارێکی ترە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش.





ئەم هەواڵە 9103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad