English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیهان لەبەردەم گەورەترین جەنگی دەروونیدا
2018-12-24 [05:23 AM]

ZNA- ھەولێر


جیهان لە کرانەوەی خێرادایە و تادێت ململانێکان قوڵتر دەبن و ئەو ووڵاتانەی کەوا لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی هاوپەیمانێتیان بەستوە ، بۆماوەی نیو سەدەیە هاوپەیمانن وەک ووڵاتە لیبڕاڵەکان ، لەئێستادا ئەو هاوپەیمانێتیە لاوازی تێدەکەوێت و ململانێ کەوتوەتە نێوان ئەو ووڵاتانە بەتایبەت دوای جیابونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوڕوپا ، بەریتانیا کاتێک کەچوە ناو یەکێتی ئەوڕوپا هەر لەسەرەتاوە بەنادڵی چوە ناو ئەو یەکێتیە ، ئەگەرسەیری مێژوو بکەین دەبینین بەریتانیا نەیهێشتوە ووڵاتێکی ئەوڕوپی لەڕووی هێزەوە لێی بەهێزتربێت ، هەروەها لە ئێستاداشدا لەبەرژەوەندی ئەمەریکانیە ئەوڕوپایەکی بەهێز هەبێت بەتایبەت لەڕووی سەربازی و ئابوریەوە ، ئەڵمانیا لەسەردەمی ئەنگێلا مێرکلدا هێزەکەی بەدەرکەوت کەپێشتر وەک ئەژدیهای نوستو ناوی دەرکردبو ، هەروەها فەڕەنساش لەم کۆتایییانەدا بەهێزەوە دەرکەت ، ئەوەی وایکردکەوا ئەمریکا و بەریتانیا زوو درک بەو هێزە نەکەن و چاودێری ئەو دوو ووڵاتە نەکەن ئەوەبو کەوا هەریەکە لە ئەمەریکا و بەریتانیا بۆماوەی زیاتر لە ۱٥ ساڵ خەریکی جەنگ بون دژی تیرۆر ، ئەڵمانیا و فەڕەنساش لەو ماوەیەدا لە بەهێزبوندابون و خەریکی خۆ بەهێزکردن بون ، ئەڵمانیا بەتایبەت لە ڕووی ئابوریەوە زۆر بەهێز بو تابوە چوارەم هێزی ئابوری جیهان ، هەمو ئەمانە وایکرد کەوا ئەمریکا و بەریتانیا هەست بە مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ناپلیۆن و هیتلەر بکەن لەو دوو ووڵاتەدا ! ، دوای ئەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوڕوپا دەرچو ڕاستەوخۆ فەڕەنسا داوای دروستکردنی سوپایەکی بەهێزی ئەوڕوپی کرد ئەمە لەکاتێکدایە هاوپەیمانێتی ناتۆ هەیە کە بەرگری لە ئەوڕوپا و ووڵاتانی تری ئەندام لەو هاوپەیمانێتیە دەکات بەڵام ئەمە بۆ ئەمەریکا وبەریتانیا بوە جێگەی پرسیار بۆیە هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە ، لەمانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا   خۆپێشاندانێکی گەورە لە فەڕەنسا سەری هەڵدا بەبیانوی ئەوەی کەواخزمەت گوزاری نیە و نرخی سوتەمەنی بەرزە بۆیە خۆپێشاندانەکان فراوانتر بون هەر لەڕۆژەکانی یەکەمدا بەشێک لەجیهان واسەیر دەکەن کەوا ئەمە شتێکی خۆڕسکە بەڵام من پێم وایە کەوا ئەمە جەنگێکی دەروونی سەختە کەوا ئەمەریکا و بەریتانیا دژی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا هەڵیانگیرساندوە ، جەنگێک کەلەداهاتودا ئەڵمانیاش دەرێتەوە و زۆر بەی ووڵاتانی ئەوڕوپا ڕوو بەڕووی ئەم جەنگە دەبنەوە ، ئەم جەنگە دەرونیەش دەبێتە هۆکاری لاوازبونی ووڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوڕوپا ، هەروەها خۆپێشاندانی ئێلەک زەردەکانی فەڕەنسا دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ماکڕۆن بۆ دروستکردنی ئەو سوپا ئەوڕوپیەی کەوا ئەو پێشنیاری کردوە ، هەروەها بەهۆی خۆپێشاندانەکان فەڕەنسا دەکەوێتە ناو بارێکی نائاسایی ، چونکە پێشنیارکردنی دروستکردنی سوپایەک لەم شێوەیە گومانی تێدانیە کە دژی بەریتانیایە ، بۆیە ئەم یەکێتیە ڕووبەڕووی جەنگی دەرونی سەخت دەبێتەوە ، لەلایەکی تر چونەدەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوڕوپا ، بەریتانیا ویستی خۆی لەو بچوکردنەوەیە ڕزگاربکات کە لەناو یەکێتی ئەوڕوپا هەیبو و ئەمەش بۆ ئەمەریکا مەترسیدار دەبێت ، چونکە بەریتانیا دەیەوێت بێتە ناو هاوکێشە نێودەوڵەتیەکان و بەژداربێت لە دابەشکردنی ناوچەکان و ببێتە خاوەنی چەند ناوچەیەک و ببێتە ووڵانێکی ئیمپڕیالی ، بۆیە جەنگی دەروونی ئەمەریکا دژی بەریتانیا سەرهەڵدەدات لەڕێگەی لێدان لە ناوچەکانی بەرژەوەندیی و ڕەنگە بگاتە ناو خاکی بەریتانیا ئەم جەنگە دەروونیە ، دوورنیە ئەمەریکا دەستت باتە سەر ئەو لایەنە ئەمریکایییانەی کەوا نوێنەری بەریتانیان لەو ووڵاتەدا وەک دیموکراتەکان و ئەو میدیایانەی کەوا پاڵپشتی سیاسەتەکانی بەریتانیا دەکەن لە ئەمەریادا ، ئەمەش هێرشی پچەوانەی دەبێت لەلایەن بەریتانیا چونکە بەریتانیا خۆی دایکی سیاسەتی جیهانە !! ، بۆیە جیهان لەساڵانی داهاتودا نا ئارامیەکی زۆر گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و دووچاری جەنگێکی دەروونی سەخت دەبێتەوە

 

 

 

ھەکار عبدالغنی مزووری 





ئەم هەواڵە 7162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad