English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت داببه‌زێت ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ له‌ ژه‌می به‌یانیاندا مه‌خۆره‌وه‌
2018-12-26 [11:54 AM]

هەولێر _ ZNA


 

دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ پێویستی به‌ سیستمی خۆراكی ته‌ندروست  و وه‌رزش كردن هه‌یه‌ و باشتر وایه‌ ژه‌می به‌یانیان له‌و خۆراكانه‌ پێكهاتبێت كه‌یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌ ده‌ده‌ن.

هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ پێویسته‌ له‌ ژه‌می به‌یانیاندا میوه‌ی‌ زۆر بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌وری زیادده‌ی‌ له‌شیان بتوێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ میوه‌كان سودیان زۆر خواردنی میوه‌كان و خواردنیان له‌كاتی نادروستدا نابێته‌ هۆی دابه‌زاندنی كێش.

خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ له‌ ژه‌می به‌یانیاندا یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش نادات چونكه‌ بڕێكی زۆر له‌ شه‌كری تیادایه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ پله‌ی‌ گه‌رمای به‌رزدا هه‌ڵبگیرێت ئه‌وه‌ به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی‌ كه‌متر ده‌كات و بڕێكی زۆر له‌ شه‌كر و كالۆری به‌و كه‌سه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ ده‌یخواته‌وه‌ به‌تایبه‌ت پێش خواردنی ژه‌می به‌یانی.

دكتۆره‌ ئیزابێل سمیس وه‌ك پسپۆڕێكی بواری خۆراك ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان داببه‌زێت له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌ت ده‌ستكرد دووربكه‌ونه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت پرته‌قاڵی ده‌ستكرد، و سوود له‌ میوه‌ و شه‌ربه‌تی فرێش وه‌ربگرن.





ئەم هەواڵە 8989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad