English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رووبوومی په‌له‌وه‌ر له‌ سلێمانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێویستی به‌ بازاڕه‌
2018-12-27 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای كۆبونه‌وه‌ی قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی رزگار حه‌مه‌د ‌خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند؛  له‌م وه‌رزه‌دا و به‌هۆی زیادبونی پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی، به‌رهه‌می پرۆژه‌كان له‌توانایدا هه‌یه‌ پێداویستی بازاره‌كانی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی، له‌ڕێی پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارایی ده‌كات باج له‌سه‌ر گۆشتی مریشكی هاورده‌كراو دابنرێت.

وتیشی، بۆساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می پرۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی، له‌داهاتویه‌كی نزیكدا پێویستمان به‌ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆیه‌ داوای دانانی پرۆژه‌یه‌كمان كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازار و به‌ سیسته‌م كردنی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ربڕین و عه‌مباركردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه، كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كر ، له‌ پێناو دابینكردنی گۆشتێكی ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیان لیژنه‌كه‌ بڕیاری داوه‌ هاورده‌كردنی مریشك له‌ پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی‌ به‌بێ پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێنه‌ری و پاش تێپه‌ڕبونی گۆشته‌كه‌ به‌ سیسته‌می پشكنینی ته‌ندروستی رێگه‌ به‌هاورده‌كردنی ده‌درێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابورییه‌وه له‌بازگه‌كان‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

رزگار حه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ بۆ خزمه‌تكردنی به‌ جوتیاران و دورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و مه‌ترسی له‌سه‌ر كێڵگه‌ و به‌رهه‌مه‌كانیان، داوا له‌ پاسه‌وانی سنور كراوه‌ كه‌ رێگری بكه‌ن له‌ هاورده‌كردنی جوجكه‌ به‌ شێوه‌ی قاچاخ، هه‌روه‌ها سزادانی ئه‌و كێڵگانه‌ی به‌سه‌رپێچی دروستكراون.

 

 





ئەم هەواڵە 9109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad