English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پێوستە كوردستان بە هێز بیً ؟!..
2018-12-27 [05:50 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست لە بەردەم رووداو و پێشهاتی نوێ‌ و یەكڵاكردنەوەی چەندین كێشە كەڵەبووە بە تایبەت لە سوریا، ئێران ،عێراق و توركیا  ، بۆنی دابەشبوون و هاتە ئارایی نەخشەیەكی نوێ‌ لێدێت ، تەنها ناوچەی سەقامگیر و جێگەی متمانە ، هەرێمی كوردستانە كە بە حیكمەت و هەوڵە بەردەوامەكانی سەركردایەتیی سیاسی كورد و بەتایبەت پارتی و سەرۆك بارزانیی توانیوێتی هاوسەنگی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازی بپارێزێ‌ ، پارتی دیموكراتی كوردستان ، كە خاوەن ئەزموونێكی باشە لە حوكمرانی كوردستان ، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، رووبەرووی چەندین كێشە و قەیران بۆتەوە  دەیەوێ حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان ‌حكوومەتێكی هاوپەیمانی بێت، ئەو حزبانەی حكوومەت پێك دەهێنن لە پەرلەمانیش هاوپەیمان بن و پشتگیریی حكوومەت بكەن ، هەمووانیش پێكەوە لە پشت سەرۆكایەتییەكی بەهێزی هەرێمی كوردستانەوە بن. 
پارتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت زیاتر دەكات و چاوەڕێ دەكرێ دروستكردنی كابینەی نۆیەم زۆر نەخایەنێت ، ئەو حكوومەتەی ئەمجارە لە هەرێم دروست دەبێت لە حكوومەتەكانی دیكە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لە ناو ئەو حكوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لە ناو پەرلەمانە، لەگەڵ هاوپەیمانە نزیكەكانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بكەن، بۆ نموونە دەستوور، كە زیاتر لە 10 ساڵە دەستوور سەقەت كراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانراوە، بەڵام دەستوورەكە هەر تێنەپەڕێنرا لەبەر هۆكاری ململانێی حزبی لە ناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندیی حزبی، كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا ڕۆیشت، ئێستا پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە، بەدڵنییاییەوە  پارتی بۆ هەموو لایەك دەیسەڵمنێت كە زۆرینەی هێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان زیاتر دابین بكات، ئەو پرۆژانە یەكێكە لەو پرۆژانەی كە بەخێرایی لە پەرلەمان بەڕێ دەكرێت و كوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری خۆی، پارتی خاوەن زۆرینەی كورسی پەرلەمانە و  باڵادەستە و دەتوانێت بە لای كەمەوە ئەو چاكسازییانەی كە پێشتر ڕێگرییان لێ دەكرا، جێبەجێیان بكات، بەدڵنییاییەوە پرۆژەی چاكسازی  دەخاتەبواری گفتوگۆ و جێبەجێكردنەوە و گشت هەوڵەكانی دەخاتە گەر تا پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، خەڵك زیاتر چاوی لێیە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو حكوومەتە بەهێزتر بێت لە حكوومەتەكانی ڕابردوو ، لە چوار ساڵی داهاتوودا گۆڕانكاریی زۆر گەورە ڕوو دەدات ژیانی خەڵك زۆر خۆشتر دەبێت و كۆتایی بە قەیرانەكان دێت، بە دڵنییاییەوە هەر دوو كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی حكوومەت ئەوەندە بەهێزن،كە ئەویش بەرێزان مەسروور بارزانیی و نێچیرڤان بارزانیی كۆنترۆلی تەواویی رەوشە بكەن لە پێناو چارەسەری گشت كێشەكان ، هەموو ئەو قەیران و پاشماوەی چەندین ساڵەی ڕابردوو و شەڕی تیرۆریستان و ململانێیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەكی ڕوونتر لە پێشە و ژیان و گوزەرانێكی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەكەمان دابین دەكەن.





ئەم هەواڵە 3541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad