English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باب و باپیرانتان بە خویان و خەونەکانیان چوونە ژێڕ گڵ و ئەو ڕۆژەیان نەبینی، ئێوە بە تەمای چین؟
2018-12-29 [07:20 AM]

نووسینی: ئومێد وەڵاتی


چەندین ساڵە نەیارانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ھەموو ڕێگایەكیان تاقیكردووتەوە بۆ لێدان لەو حزبە و لەو بنەماڵەیە كەچی ھیچیان پێنەكراو و حزب و بنەماڵەكە ھەر وەكو خۆی مانەوە. دژایەتی بكەن، ڕكابەرایەتی بكەن چی دەكەن بیكەن تەنھا با لەچوارچێوەی كاری سیاسی بێت و بەدەر لەو ڕكابەری و دژایەتیكردنەتان  دەچێتە خانەی بێ ئەخلاقی  لەكاری سیاسیدا، باب و باپیرانتان  وەكو ئێستای ئێوە خەریكی دژایەتی  كردنی بێ موڕال  بوون لەبەرامبەر پارتی و بنەماڵەی بارزانی كەچی خەونەکانیان بردە ژێر گڵ و پارتی و بنەماڵەی بارزانی ھەر وەك و خۆیان مانەوە و بەھێزتریش بوون، ئێوە بەم  دەم و چاو و كەسایەتیە لاوازانەوە دەتانەوێت دژایەتی پارتی و بنەماڵە بكەن؟ دڵنیام ھەمان داھاتووی پێشینەکانتان دەبێت و پارتی و بنەماڵەی بارزانیش بەھێزتر و كاریگەرتر دەبن لەم ناوچەیە و جیھان بە گشتی.
نوكەرایەتی بكەن، ببنە دەمڕاست و کەواسوری بەر لەشکری بێگانە چیتان لەدەست دێت بیكەن ئەوەی پێتان خۆشە و ئەوەی لەسەری پەروەردەكراون بەردەوام بن، نە ھیچتان پێدەكرێت و نە دەگەن بە ھیچ بێجگە لە بەدەست ھێنانی ھیچ و شەرمەزاری كە دڵنیام وشەی شەرمەزاریش لای ئێوە وشەیەكی ئاساییە.
بەم دواییە و دەست نیشانكردنی دوو كەسایەتی پارتی بۆ ھەردوو پۆستی سەرۆكایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەك ئێوەی تێک داوە زۆرجار خۆشتان نازانن لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی خۆتان  چی دەنووسن و چی بڵاو دەكەنەوە لەسەر ئەو دوو كەسایەتیەی پارتی لە بەرامبەر كاك نێچیرڤان و كاك مسرور، ھیچتان پێناكرێت و ناگەن بەھیچ بوویە خۆتان ماندوو نەكەن، ئەو دوو كەسە خاوەنی پێگەی تایبەتی خۆیانن لە بواری ئاوەدانكردن و بەرەو پێشبردنی كوردستان و تێپەراندنی قەیرانەكان و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات، كە بەشێك لەو قەیرانانە ئێوە پاڵپشت و پشتیوانی بێگانە بوون تاكۆ ڕوبەڕوی كوردستان بکەنەوە، خەلكە خەمخورەكەی كوردستان گەواھیدەری  كار و كردەوەكانی ئەم دوو كەسایەتیەن بوویە قسە و كردەوە ناشرینەكانتان كە ڕوبەڕوی ئەم دوو كەسایەتیەیە  دەكەن ھیچ لەبابەتەكە  ناگوڕن و كاروان و خەباتی ئەوان بەردەوام  دەبێت  ئێوەش داھاتووتان زۆر لە داھاتووی باب و باپیرتان باشتر نابێت لە بەرامبەر پارتی و بنەمالەی بارزانی.





ئەم هەواڵە 7051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad