English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران 
2019-01-02 [09:47 AM]

ZNA – ھەولێر 



سەرەچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی دووشەممەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژی دووشەممەی داھاتوو (٧-١-٢٠١٨) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگەش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرن". 

ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، کە چۆن پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان باسی کردبوو، کە وەکو حکومەت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکەین، ئێمەش لەسەر ھەمان رێچکە بەردەوام دەبین و ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکەین.

لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکراوە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، بەھۆی پشووی سەری ساڵی تازە دابەشکردنی مووچە کەوتە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتووەوە.
 
وەزارەتی دارایی ھەفتەی داھاتوو مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆران دابەشدەکات، بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، وەزارەت ئێستا مانگانە نزیکەی ٧٢٥ ملیار دیناری پێویستە، لەو پارەیەش ٣١٧ ملیار دیناری حکومەتی عێراق دەینێرێت ‌و ٣٧٨ ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابینیدەکات ‌و ئەوەی دەمێنێتەوە لە داھاتی ناوخۆ پەیدادەکرێت.


ی.ا
سەرچاوە | رووداو
 





ئەم هەواڵە 17320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad