English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی دوای‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم
2019-01-03 [02:23 AM]

نووسینی: سوڵحی مەجید


سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆك و كاریزمایەكی‮ ‬كەموێنەیە لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و‮ ‬ڕاو سەرنجەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە نێوەندە سیاسی‮ ‬و ئابووی‮ ‬و سەربازییەكانی‮ ‬دونیا بە گرنگ وەردەگیرێن‮، نموونەگەلێكی‮ ‬زۆر هەن كە پێگەی‮ ‬بەهێزیی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەردەخەن،‮ ‬گەر بگەڕێینەوە سەر سەرەتاكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و پەلاماردانی‮ ‬كوردستان لەلایەن ئەم رێكخراوە تیرۆریستیە كە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەردوو وڵاتی‮ ‬سووریا و عێراقی‮ ‬داگیركردبوو لای‮ ‬ئەمەریكا و دوونیاش نەبای‮ ‬دەهات نە باران‮. ‬بەڵام كاتێك تیرۆریستان رووە و كوردستان هاتن ئەوە بارزانی‮ ‬بوو بە پەیامێك ئەمەریكا و دوونیای‮ ‬لە دژی‮ ‬تیرۆریستان هێنایە دەنگ و سەرەنجام هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش درووست بوو‮. ‬ئەوە رۆلأ و پێگەی‮ ‬گەورەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو كە دوونیا بە هەستیارییەوە گوێ لە را و سەرنجەكانی‮ ‬دەگرن كە نەیهێشت ئەم رێكخراوە بە تەواوی‮ ‬ببێتە هەرەشە بۆ سەر كۆی‮ ‬مرۆڤایەتی‮. ‬لەم سەروبەندانەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆریستان و پاراستنی‮ ‬سەر ماڵی‮ ‬هەموو كوردستانییەك‮. ‬خەڵكانێكی‮ ‬نا شارەزا لە پێگەی‮ ‬بەهێز و گرنگی‮ ‬بارزانی‮ ‬شەو‮ ‬ڕۆژ لە میدیاكانەوە داوایان دەكرد بارزانی‮ ‬واز لە پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بێنێ‮. 

بە بڕوای‮ ‬ئەوان گەر بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم نەبێت ئیدی‮ ‬كەس بارزانی‮ ‬ناناسێت،‮ ‬رۆژانە دەیان كۆڕ‮ ‬و چالاكی‮ ‬و جۆرا و جۆریان دەكرد تا بتوانن خەونی‮ ‬نەزۆكیان بە ئاوابوونی‮ ‬خۆری‮ ‬بارزانی‮ ‬بەدیبێنن‮. ‬ئەو خەڵكانەی‮ ‬بە دڵێكی‮ ‬ڕەش لە بارزانی‮ ‬یان دەڕوانی‮ ‬لە بەرامبەردا بارزانی‮ ‬هەوڵی‮ ‬دەدا ئایندەیەكی‮ ‬گەشیان بۆ بنیات بنێت‮، بارزانی‮ ‬بە تەمەنی‮ ‬حەفتا ساڵیەوە سەرپەرشتی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬دەكرد لە دژی‮ ‬تیرۆریستان هەوڵە دبلۆماسیەكانی‮ ‬بەردەوام بوو شەڕی‮ ‬نەیارەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەكرد بۆ بەدیهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و رزگاربوونی‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان لە دەست ستەمكاران‮. ‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬خۆی‮ ‬سەرۆك و كاریزمایەكی‮ ‬گەورە و كەموێنەیەو بە هیچ هێز و گرووپێك بچووك نەبۆوە و ناشبێتەوە‮، ئەوەتا دوای‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم سەرۆك بارزانی‮ ‬هەر ئەو سەرۆك و‮ ‬ڕابەرە مەزنەیە كە هەمووان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی‮ ‬ڕا و سەرەنجەكانی‮ ‬دەكەن لە مەر پرسە گرنگەكان‮. ‬سەردانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬سەرۆك بۆ بەغدا و پێشوازی‮ ‬كردنی‮ ‬لەلایەن تەواوی‮ ‬حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬عێراق و پێشوازی‮ ‬كردنەكەی‮ ‬چەشنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەوڵەتێك بوو‮. ‬ئەوانەی‮ ‬رۆژگارێك بە پشتیوانی‮ ‬بەشێك لە ناوخۆ گەرەكیان بوو بارزانی‮ ‬دادگایی‮ ‬بكەن لە بەر ئەوەی‮ ‬داوای‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەكرد ئەو رۆژەی‮ ‬بارزانی‮ ‬چوو بۆ بەغدا بە حوزنەوە لە چاوەڕوانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوون تا سەردانیان بكات‮. ‬

دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بۆ بەغدا و گەڕانەوەی‮ ‬بۆ كوردستان هەموو ئەو وەفدە بیانیانەی‮ ‬دەهاتن بۆ كوردستان دیدەنی‮ ‬بارزانی‮ ‬یان بەلاوە گرنگ بوو‮. ‬ئەوان دەزانن بارزانی‮ ‬ئەو سەرۆك و رێبەرەیە كە سازش لە سەر خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان ناكات‮، رووداوەكانی‮ ‬رابردوو وە رۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلماند كە بارزانی‮ ‬هێندە بە سەنگ و گەورەیە لە ناوەندە سیاسییەكانی‮ ‬عێراق و ناوچەكە و دونیاش كە دۆست و دوژمن دەبێ بێنەوە بەر دەرگای‮ ‬بارزانی‮ ‬و داوای‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬لێ بكەن‮. ‬





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad