English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانێكی بەهێز كەسایەتیی بەهێزی پێوستە
2019-01-06 [01:51 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پێگەی ژیۆ سیاسی كوردستان ،بەشێوەیەكە دەیان ساڵە بە هۆی گرنگی و تایبەتییەوە بە هەڵە دابەش و داگیركراوە و لە پێناو گەڕاندنەوەی نیشتیمانی كوردستان ،چەند شۆرش و بەرخۆدان ئەنجامدراوە تا مافەزەوتكراوەكان بۆ خاوە رەسەنەكەی بگەرێنرێتەوە ، هەزاران قوربانیی بەخشراوە و لە پاڵ ئەو تێكۆشان و قوربانیدانە ، پارتی و بارزانیی پێشەنگی ئەو كاروانە خەباتە بووە ، چۆنكە هەم پارتی قوتابخانەیەكی كوردایەتیی و نەتەوەییە و هەمیش بارزانیی كەسایەتی كارێزما و جێگەی متمانە بووە و مێژوویی دوێنی و  ئەمرۆ شاهیدی ئەو راستییە . دەستنیشانكردن و متمانەبەخشین بەرێزان نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێم، مەسروور بارزانی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كاندید كران، چاودێرانیش پێیان واییە، پارتی هەنگاوەكانی بەرەو كوردسانێكی بەهێز دەست پێكرد ، سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاوەدانی و ئارامی لە ڕێی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی  بە پاڵپشتیی سەرۆك بارزانی، كوردستانی گەیاندووەتە ئاستێك، كە هیچ پارێزگایەكی عێراق پێی ناگات، چ لە رووی ئاوەدانی چ لە رووی ئارامییەوە ، بە دڵنییاییەوە  كاندید كردنی هەر دوو  بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی هەر لە خۆوە نەبووە ،بەڵكو بە پێی ئەزموون و لێهاتووویی لە رووی دەوڵەتداری و سیاسی و دیپلۆماسی رابردوویان  هۆكارن بۆ ئەو دوو پۆستە هەستیارە  و پێكهێنانی كابینەی نوێ، چاوی لەسەرە لە ناوخۆی كوردستان و لە دەرەوە، بێگومان خەڵكی كوردستان چاوەڕوانییەكەیان لەم كابینەیە بە پلەی یەكەم لە پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەو پێیەی پارتی زۆرترین كورسیی پەرلەمانی هەیە و خاوەنی درووشمی كوردستانێكی بەهێز بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین پارتی تاكە هێزە كە ڕاشكاوانە لەگەڵ خەڵكی كوردستان و هەموو لایەك دواوە، دانی ناوە بە قەیران و گرفتەكاندا و لە سەختترین ساتەكاندا ئومێدبڕاو نەبووە، هەر بۆیە دوای هەڵبژاردنیش ڕووی ئومێدەكان بە پلەی یەكەم لە پارتییە بۆ گەیاندنی كوردستان بە پلەی بەهێزی، ئێستا بە دیاریكردنی كاندیدانی پۆستی سەرۆكوەزیران و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پارتی هەنگاوی یەكەمی بەرەو كوردستانی بەهێز ناوە، ئەمانە پێمان دەڵێن بۆ گەییشتن بە كوردستانێكی بەهێز، پارتی لە ڕووی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەوە حسابی خۆی كردووە، بۆیە هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروو بارزانی كاندید كردوون بۆ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت ، لەگەڵ  بوونی  بەربەست و كۆسپەكانی بەردەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵانێكە دەستی بە ئاوەدانی و دابینكردنی خۆشگوزەرانی كردووە، ئەویش لە رێی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكوەزیران و بە پاڵپشتیی سەرۆك بارزانی، توانی لە سەرجەم سێكتەرەكاندا خزمەت بە هاووڵاتیانی هەرێم بگەیێنێت، ئەویش لە رێگەی سیاسەتی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان ، هەڵكەوتەی هەرێمی كوردستان لە رووی جوگرافییەوە، گرینگیی خۆی هەیە، دەكەوێتە نێوان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، لە رووی سامانی ژێر زەوییشەوە، وەك نەوت و غازی سرووشتی، زۆر دەوڵەمەندە، ئەوەش وا دەكات هەرێمی كوردستان بتوانێت ببێتە هاوبەشێكی باش لە دابینكردنی وزە بۆ جیهان، ساڵی ٢٠١٣ پارتی دیموكراتی كوردستان سیاسەتی دانانی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی بۆ توركیا دەست پێكرد، بۆڕییەكە لە خورمەڵەوە درێژ دەبێتەوە تا فیشخابوور، ئێستایش رۆژانە لە رێی ئەو بۆڕییەوە هەرێمی كوردستان نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات، هاوكات لە هەوڵی زیاتركردنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتیشدایە، پارتی ئەو حزبەیە كار بۆ سیستمێكی ئابووریی پتەو دەكات تا لە رێیەوە خزمەت بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان بكات، ھەبوونی ئابوورییەكی بەھێز، واتە بنیاتنانی وڵاتێكی بەھێز و ئارام، نێچیرڤان بارزانی كە جێگری سەرۆكی پارتییە و لە هەمان كاتیشدا سەرۆكوەزیرانی هەرێمە، پیادەكار و جێبەجێكاری سیاسەتەكانی ئەو حیزبەیە بۆ بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز، پارتی لە رێی ئەو و بە پاڵپشتیی سەرۆك بارزانی، ھەرێمی كوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیھانی، ئەو پێگە بەهێزە دیپلۆماسییەی نێچیرڤان بارزانی هەیەتی، ،وەك سەرۆكایەتیی هەرێم كە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیكردنی كوردستانە، دەبێتە دەرگای بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و كاراكتەری كاندیدی ئەم پۆستەیش كە نێچیرڤان بارزانییە، دەوڵەمەندە بە ئەزموونێكی زۆر لەو ڕووەوە، سەرەڕای سەنگ و كەسایەتیی بەهێزی خۆی، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا پارتی لە بەرنامە و كارنامەی خۆیدا، درووشمی كوردستانێكی بەهێزی هەڵگرتبوو، لە ڕووی ئابووری و ئەمنی و دیپلۆماسی و لە ئێستایشدا كاتێك نێچیرڤان بارزانی بەربژێر دەكرێت بۆ سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی بەربژێر دەكات بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم دووكەسایەتییە عینوانی كوردستانێكی بەهێزن، كوردستانییان چاویان لەوەیە لە چوار ساڵی ئاییندەدا پێگەی كوردستان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و نێودەوڵەتییەوە بەهێزتر بكرێت، خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشكەش بكرێت، گۆڕانكارییش لە هەڕەمی دەسەڵاتدا، تایتڵی قۆناخی كوردستانێكی بەهێزە، پێویستە هەر وەزارەتێك پلانی كورتخایەن و ناوەند و درێژخایەن ئامادە بكات و لە ئەنجوومەنی وەزیران بە زوویی گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بكرێتە بەرنامەی كاری ساڵی 2019، دوو داوایش لە پەرلەمان بكرێت، كە یەكەم كاریان تێپەڕاندنی یاسای چاكسازی بێت كە بە هۆی هەندێك ناكۆكیی حزبی لە خولی چوارەم دوا كەوت، هەروەها حكوومەت لەگەڵ دامەزراوە یاسایی و چاودێرییەكانی هەرێم هەماهەنگیی هەبێت و داوایان لێ بكات چاودێریی كارەكانیان بكەن تاوەكو بتواندرێت ڕێگری لە گەندەڵی و ڕۆتینات بكرێت".
پارتی بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی  لە چوار ساڵی دابێتدا كاری لەسەر دەكات و دەبێتە هۆی بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز، ئەوەیە، كە كاردەكەن بۆ پێشخسـتنی سیسـتمی كەرتی بانك، حكوومی و ئەهلی، بەسـتنەوەی بــە بانكــە جیهانییــەكان و پێداچوونــەوەی یاســا و رێســاكانی وەبەرهێنــان و زەمینەسـازیی بـۆ كۆمپانیـا پشـكدارەكان، كە دەرفـەت بـە سـەرمایەی بچـووك و سـوودمەندبوونی هاووڵاتیـان دەدات.





ئەم هەواڵە 5503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad