English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئالفونسو کوارون خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەستهێنا
2019-01-07 [03:54 AM]

ZNA – هەولێر


ئالفونسو کوارون دەرهێنەری فیلمی سینەمایی Roma خەڵاتی گۆلدن گلۆبی وەک باشترین دەرهێنەری سینەمایی بەدەستهێنا.

 

هەر ئەم بەرهەمە سینەماییە خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهێنا، ئەویش خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بوو و توانی بەسەر فیلمی لوبنانی "کفر ناحوم"ـدا سەرکەوێت.

 

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان، شەوی دوێنێ یەکشەممە لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.

 

خەڵاتەکە ساڵانە لەلایەن بنکەی هۆلیوود بۆ رۆژنامەوانی بیانی پێشکەش بە باشترین بەرهەمە سینەماییەکان دەکرێت.

 

ئەم خەڵاتە بەر لە خەڵاتی ئۆسکار دابەشدەکرێت و چانس بە فیلمە براوەکان دەدات خەڵاتی ئۆسکاریش بەدەستبێنن.





ئەم هەواڵە 11179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad