English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوود و زیانەكانی خواردنی جگەر
2019-01-08 [12:00 PM]

هەولێر _ ZNA



 

لە هەواڵێكی ماڵپەڕی "livestrong"، ئاماژە بە سوود و زیانەكانی خواردنی هەردوو جگەری ئاژەڵ و مریشك  کراوە.

سوودەكانی خواردنی جگەر:
خواردنی جگەر دەكرێت هۆكار بێت بۆ زیادبوونی خانەكانی خوێنی جەستە، هەروەها پێدەچێت بۆ بەهێزكردنی نینۆك و قژ بە سوود بێت، لە هەمان كاتدا دەكرێت پارێزگاری لە ددانەكان بكات چونكە هۆكارە بۆ بەهێزكردنی ئێسقانی جەستەی مرۆڤ و دەوڵەمەندە بە بڕێكی باش لە پڕۆتین و ڤیتامینەكان.

زیانەكانی زۆر خواردنی جگەر:
هەروەها جگەر دەكرێت زیان بگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ چونكە جگەر وەك  ئامێری پاڵاوتنە لە جەستە ئاژەڵ و مریشكدا، هەموو ئەو هۆڕمۆن و دەرمانانەی كە دەدرێت بە مریشك یان حەیوانەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ كۆبوونەوەی ژەهر كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆل لە خوێنی مرۆڤدا.





ئەم هەواڵە 7801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad