English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌ڵامێك بۆ کاڵفامه‌ له‌ قوڕ چه‌قیوه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر قوڕیش تۆز ده‌که‌ن
2019-01-10 [05:34 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو


کاڵفامه‌کانی یه‌كێتی دوای شكستیان له‌ گۆڕینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و موزایه‌ده‌ بێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و پۆشینی رووی خیانه‌ته‌كه‌یان، شكاندنی هه‌یبه‌تیان به‌سته‌وه‌ به‌وه‌ی پارتی نیگه‌ران بووه‌ و له‌ رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ فشاریان له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ كه‌ رێگه‌ نه‌دا ئه‌و گروپه‌ ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك هه‌ڵبكات!
یه‌كه‌م: به‌شێكی یه‌كێتی له‌ قوڕێكدایه‌ به‌ موزایه‌ده‌ و جاشایه‌تی لێ ده‌رباز نابن، چه‌ند ده‌جوڵێنه‌وه‌ زێده‌تر له‌ قوڕ ده‌چه‌قن و سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر تۆزیش ده‌که‌ن!.
دووه‌م: پارتی هیچ كاتێك نه‌ویستووه‌ هه‌یبه‌تی هێما نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانی بشكێت، ئه‌وه‌ ئێوه‌ بوون ئاڵای كوردستانتان خسته‌ ژێر پێی میلیشیاكان.
سێهه‌م: ئێوه‌ بوون ماڵ به‌ ماڵ ئه‌و گه‌نجه‌ كوردانه‌تان ده‌ناساند به‌ میلیشیاکان كه‌ ئاڵای كوردستانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌.
چواره‌م: شكستی ئێوه‌ به‌هیچ په‌لاماردان و بوختانێك راست نابێته‌وه‌، ته‌نیا شتێك ده‌توانن بۆ مێژووی خۆتان بهێڵنه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و رێتمه‌ بن كه‌ كاڵفامه‌كان ئه‌م واقیعه‌ تاڵه‌ی بۆ دروستكردن و خۆتان له‌ راستییه‌كه‌ لامه‌ده‌ن، چونكه‌ چه‌ند ده‌تانه‌وێ بیپۆشن زێده‌تر ناشرین ده‌بن.
پێنجه‌م: ئه‌رێ بیرتان چوو دوای ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری شه‌رمه‌زاری هه‌ر ئێوه‌ نه‌بوون پڕ به‌ گه‌روتان ده‌تان ووت، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌که‌رکوک ده‌گوزه‌رێ باجی ڕیفراندۆم و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانه‌ له‌وشاره‌، ئه‌ی خێره‌ ئێستا به‌شه‌وو له‌ تاریکی و به‌ هه‌رزه‌ی ئاڵا هه‌ڵده‌که‌ن؟.
شه‌شه‌م: به‌ر له‌ خاک فرۆشی ئێوه‌، که‌رکوک له‌ڕووی ئیداره‌ی، ئه‌منی،سه‌ربازی،ئابووری و هه‌یمه‌نه‌وه‌ له‌ژێری چه‌تری کوردستان بوو، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌بان که‌رکوک و که‌رکوکیه‌کان به‌و دۆخه‌ نه‌ده‌گه‌یشتن.
که‌واته‌ چیتر له‌سه‌ر قوڕتۆزی مه‌که‌ن، چونکه گه‌ل هۆشیاره‌وهه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌زانێ....





ئەم هەواڵە 5557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad