English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق نزیكه‌ی 55 ملیار دینار قه‌رزاری جوتیارانه‌
2019-01-12 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بەپێی بەڵگەیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كه‌ بۆ بەغدا رەوانە كراوە، حكوومەتی عێراقی بڕی 557 ملیار دینار و 755 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان بۆ هەر سێ ساڵی 2014، 2105 و 2016 قەرزدارە.

بەپێی ئەو بەڵگەیەی حكوومەتی عێراقی لەو بڕە پارەیە دەیەوێت تەنها 214 ملیار دینار رەوانە بكات، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر نەداوە.

محەممەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارەكە زیاتر لە 557 ملیار دینارە و شایستە دارایییەكانی جووتیارانە بۆ هەر سێ ساڵی 2014، 2105 و 2016 و ئێمە قبوڵی ناكەین لەو بڕە كەمتر بنێردرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، لەسەر خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2014، 2015 و 2016 قسەمان له‌گه‌ڵ وەزیری بازرگانی و کشتووکاڵی حکوومەتی عێراقی کردووە، وەزیری بازرگانیش رەزامەندی نیشانداوە بۆئەوەی تەواوی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو سێ ساڵە خەرج بکات.

هه‌ر لەمبارەیەوە نەوزاد ئەدهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رەزامەندیان دابووایە دەمێك بوو بەغدا لەو 557 ملیار دینارە 214 ملیار دیناری دەنارد، هه‌روه‌ها ئەو بڕە پارەی ئەوان دیارییان كردووە رێژەیەكی زۆر كەمە ئێمە بەو رێژەیە رازی نەبووین و داوامان كردووە هەمووی خەرح بكەن.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad