English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی داراییی بەغدا سەردانی هەولێر دەکات
2019-01-13 [05:38 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارە شاندێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لێکۆڵینەوە لەبارەی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بكات.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "شاندەكە پێکهاتون لە ژمارەیەك پەرلەمانتاری کورد وعەرەب دەیانەوێت بزانن ئاخۆ هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا دەبێت یان نا، ئەمەش لەو چوارچێوەیەدا دێت كە پێشتر لیژنەی دارایی لە بەغدا پێنج لیژنەی پێك هێناوە و ئەو لیژنەیەی كە دێنە هەولێریش یەكێك لەو لیژنانەیە".

هەروەها وتی، لیژنەکە زیاتر بۆ دڵنیایی سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، تا بزانن ھەرێمی كوردستان لە ساڵی نوێدا چۆن لەگەڵ بەغدا مامەڵە دەكات لە ڕووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە.

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران هاتنی ئەو شاندە لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە، بەڵام دیار نییە کەی سەردانەکە ئەنجامدەدەن.

سەرچاوە: pdk





ئەم هەواڵە 8347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad