English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەری بڵند
2019-01-13 [02:52 AM]

نووسینی: ئاریان فەرەج


سەرۆكی دیبلۆماسیەتی زلهێزەكەی دونیا دێتە ناوچەكە و سەردانی دەرباری پاشایان و كۆشكی كۆماری و پایتەختی ووڵاتانی كاریگەر دەكات، دواجار لە بەغداوە دەفڕێ و دەگەڕێتەوە، میدیاكان كۆتایی سەردانەكەی بۆ عێراق رادەگەیەنن، بەڵام بۆ ئێوارەكەی لە سەری بڵندی كوردان لە خزمەت سەركردەیەكدا دەبینرێ كە بێ پۆستی رەسمی و بێ ئەوەی سەرۆككۆمار و پادشا و میر و سوڵتان بێ، بێ سەردانی ئەو، گەشت تەواو نابێ و ئامانج و مەبەست ناپێكرێ. 
پێدەچێ ئەمریكاییەكان سەرقاڵی پڕكێشی و بەرنامەرێژییەكی تازە بن، لەگەڵ ئەهلی ناوچەكە لە مشوەرەتدان، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێیگووتین: ئەو نیاز و بەرنامەیە هەرچییەك بێت، بێ مشوەرەت بە كورد و بارزانی، ناچێتەسەر. 
بۆ هەموو ئەوانە دەركەوت كە شەڕیان بە كورسییە وەزیفییەكەی بارزانی دەفرۆشت، كە ئەو پیاوە هێز و هەیبەت لە كورسی و پۆستەكەی وەرناگرێ، بە ڵكو لە رەوایی قەزیەی میللەتەكەی وەردەگرێ، رێگەی دروستی شەڕفرۆشتن بە بارزانی، شەڕفرۆشتنە بە دۆزی گەلەكەی نەك بە كورسی و پۆستەكەی. ئاخر بارزانی و دۆزی كورد پێش پۆست و وەزەیفە هەبوون، ئەوان پۆستیان دروست كرد نەك پۆست ئەوانی دروست كردبێ.
كورد ژمارەیەكی لە ئینكارنەهاتووی ناوچەكەیە، بە خەبات و تەقەلای خۆی، قەوارە و وجودێكی سیاسی و سەربازی لە جوگرافیایەكی پارێزراو و پتەودا پێكەوەناوە. ئەو دەمەی خەیاڵ وابوو ئەو قەوارەیە لەبەین ببرێت و بەڵام خەیاڵەكە لەبەردەم مقاوەمەتی پیشمەرگەدا بەتاڵ بوویەوە، هەموان تێگەیشتن ئەم هەرێمی كوردانە ئیتر لەخەم رەخساوە و قابیلی لەنێوبردن نییە. 
ئەم هەرێمە تاكە نەوای دیموكراتی و مەڵبەندی پێكەوەژیانی جیاوازەكان و تاكە سەرزەمینە كە دەستەمۆ و ئالودەی توندرۆیی و شەڕانگێزی نەبووە و لەگەڵ ئەو كولتورە زاڵەی ناوچەكەدا دەستەوئێخەیە، خاوەنی پێشمەرگەی داعشبەزێن و لە كاتی پێویستیشدا ئابرامزشكێنە. روانگا سیاسییەكەی خزمەت بە سەقامگیری و ئاشتی دەكات و سەرچاوەی مەترسی نییە بۆ بەرژەوەندی ووڵاتانی ناوچەكە و هی جیهانییان لە ناوچەكەدا. هەرێمێك بەو دنیابینی و وجودە بەهێزەوە، گەر لە ناوخۆشدا گێرمەوكێشەی هەبێت، لە هاوكێشە و نەخشاندنی ئایندەی ناوچەكەدا، مومكین نیە نادیدە بگیرێ.





ئەم هەواڵە 6217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad