English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی ئومێدی سەرخستنی دۆزی کوردە
2019-01-14 [04:26 AM]

نووسینی: سەنگەر قوباد



وەک چۆن هێز و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و وڵاتانی ئیقلیمیش خۆشحاڵن بە پێگەی نوێی ‌نێچیرڤان بارزانی کە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، ئەمریکایش وەک مەزنترین وڵاتی جیهان نێچیرڤان بارزانی پێ قبووڵە و لە زاری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پیرۆزبایی پۆستە نوێیەکەی لێ کرا، چونکە ئەوانیش باش دەزانن کە ناوبراو فاکتەری ئاشتی و سەقامگیرییە نەک هەر بۆ کوردستان بەڵکو بۆ تەواوی عێراق.
چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق چوار ساڵێکی بێ ڕووداو و جموجۆڵ نابێت، هەر لە ئێستاوە سەرەتاکانی دیارن. ئەو قۆناغە چاوەڕوانکراوەیش کەسایەتیی گرنگ و بەهێزی پێویستە بۆ ئێدارەدانی ڕەوشی گشتی و، مامەڵەکردنی حەکیمانەی دەوێ، بۆ ئەمەیش نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی گونجاوە، ڕابردووی ئەو گەواهییەی بۆ دەدات.
پێدەچێ ئەمریکا بڕیاری دابێ بۆ لەمەودوا بایەخێکی زیاتر بە کورد بدات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە بایەخ بە پرسی کورد دەدات، چونکە دۆزی کورد هێشتا لای ئەمریکا پرس نییە، ئەو کوردی لە نێو دەوڵەتی عێراق دەوێت، تاکو هاوسەنگیی سروشتی و جوگرافی و سیاسی و کولتووریی عێراق ڕابگرێت. بە تێگەیشتنی ئەمریکا، عێراق بەبێ کورد خەلەلی مەنزومی تێ دەکەوێت. بەڵام ئەوەیش ناکاتە ئەوەی کە ئەمریکا بیەوێ بۆ هەمیشە کورد لە چوارچێوەی عێراق بهێڵێتەوە، وەلێ دیاریش نییە کەی خواستی جیاکردنەوەی کوردی هەیە. بەهەرحاڵ لە ئێستادا کوردێکی عێراقی دەوێ و دەبێ سەرکردایەتیی کورد ئەو عێراقچێتییەی بۆ بکەن، نابێ کورد لە هیچ قۆناغێکدا لە سیاسەتی ئەمریکا وەڕەس ببێت و دووچاری غرور ببێت. نێچیرڤان بارزانی سیاسییەکی واقیعبینە و دەتوانێ ئەوە بۆ ئەمریکا بکات و، هەرگیزیش غرور و پشتکردنە ئەمریکا لە مەبدەئیدا نییە. کەوایە دەتوانین تەسەوڕی ئەوە بکەین کە بوونی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمدا پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ کورد زامن دەکات، بەمەیش ئومێدی سەرخستنی دۆزی کورد گەشتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 4249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad