English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی ڕوودەدات ئەگەر ڕۆژانە گۆشتی ماسی بخۆیت
2019-01-15 [09:09 AM]

هەولێر _ ZNA



 

گۆشتی ماسی دوڵەمەندە بە پرۆتین، چەوری تەندروست و ڕیژەیەکی زۆر لە ڤیتامینات و کانزاکان کە پێویستە لە خۆراکی هەموو کەسێکدا هەبێت.

ماڵپەڕێ "FoodPrevent" ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنی ڕۆژانەی گۆشتی ماسیی کردووە، کە پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خوراک خستوویانەتەڕوو، ئەو سوودانەش بریتین لە:

- دەستکەوتنی ترشە چەوری "Omega3"

ئەم چەورییە یارمەتیی کارەکانی مێشک دەدات و لە مەترسیی نەخۆشییەکانی خوێن دەمانپارێزێت.

- تەندروستیی دڵ دەپاڕێزێت

تەندروستیی دڵ دەپارێزێت بە هۆی کاریگەریی تڕشە چەوری "Omega3"یەوە لەسەر سوڕی خوێن.

- دەستکەوتنی ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین D

ئەم ڤیتامینە یارمەتی وەرگرتنی کالیسیۆم دەدات بۆ ناو ئێسکە شانەکان و بەرگریی لەش بەهێز دەکات.

- کەمکردنەوەی خەمۆکی بە گشتی

زاناکان سەلماندوویانە کە ترشە چەوری "Omega3" کاریگەریی هەیە لە سەر کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لە مرۆڤدا.

- مەترسیی نەخۆشییە دژەخۆییەکان کەمدەکاتەوە

ڕۆنی ماسیی و ترشە چەوری "Omega3" لە  چەند توێژینەوەیەکدا سەلمێنراوە کە مەترسیی نەخۆشییە دژەخۆییەکان کەمدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 9007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad