English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێگەی بەهێزی سەرۆك بارزانیی لە سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و دونیا ..
2019-01-19 [01:48 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


خۆراگری گەلی كورد لە  قۆناغە سەخت و هەستیارەكان لە لایەك و  لەلایەكی تریش  بوونی  كەسایەتییەكی  كارێزما و بە ئەزموونی  وەك  سەرۆك  مسعود بارزانیی لە رووی  سیاسی و دیپلۆماسییی لە ماوەی  رابردوو،  وایكردووە كە ناتوانرێ‌  بە ئاسانییی  دەستبەرداری گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بن و  هەمووكات  بۆ  پرسە چارەنووسسازەكان  بۆ لایی سەرۆك بارزانیی بگەرێنەوە .لە ماوەی  رابردوو و  بە تایبەت  دوای  شكاندنی گەمارۆكانی سەر هەرێمی كوردستان  كە بە شێوەیەكی زۆر نارەوا سپێنرا بوون  ئاشكرایە كە  وەزیران  و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی زلهێزی دونیا یەك لە دوای یەك، لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی كورد و چارەنووسی كورد لە كوردستان دەكەن و چاودێرێكیش ئاشكرای دەكات كە لایەنە كوردستانییەكانیش درك بە پێگەی سەرۆك بارزانی دەكەن، بەڵام بە ئاشكرا نایڵێن.دوێنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و  ئەڵمانیا و هۆلەندا و سەرۆك وەزیرانی  ڤاتیكان و سەردانی هەر یەك   وەزیرانی  دەرەوەی فەرەنسا و ئێران لە هەولێرن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی كۆدەبنەوە. پێشتریش وەزیرانی دەرەوە و وزەی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان، گەورە ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها دەیان شاند و گەورە دیپلۆماتكارانی دیكەی دونیا، هاتوونەتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەتەوە كە تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكانیشیان، پرسی كورد و چارەنووسی كورد لە كوردستان بووە.بە دڵنییاییەوە حیكمەت و كەسایەتی  بە هێزی  سەرۆك بارزانی لە لایەك و لەلایەك تریش هەرێمی كوردستان توانیویەتی پێگەی خۆی بپارێزێت و هاتنی ئەم شاندانەش بۆ هەرێمی كوردستان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە وڵاتان دەیانەوێت پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بپارێزن.هەرێمی كوردستان خۆی سەلماند، كە ڕیفراندۆممان كرد، بۆ وڵاتانمان دەرخست كە كوردستان دەیەوێت ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ، بەڵام ئێستا ئەم شاندانە كە دێنە هەرێمی كوردستان، دەیانەوێ پێمان بڵێن دەموچاوی نوێ لە عێراق هاتوون و پێویستە لەگەڵ عێراق بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەین..مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنە دەكەن كە هێزی بەدەستە و خاوەن بڕیارە و خاوەن پێگەی جەماوەرییە. هەرچەندە بەشێك لەسەردانەكان ڕەهەندی ئابوورییان هەیە، وەك هاتنەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران. هەروەها  هەرێمی كوردستان پێگەیەكی ئابووریی بەهێزی هەیە و لە هەموو لایەنەكان سەركەوتنی بەدەست هێناوە، ئەوانیش پشتیوانی حكوومەتێكی بەهێز دەكەن كە بتوانێت كوردستان لەم قۆناغە تێپەڕێنێت و لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر بكات.لە رابردوو وئێستاشدا وڵاتانی ناوچە كە و دونیا و لایەنە كوردستانییە نیشتیمانپەروەرەكان  باوەڕیان بەوە هاتووە كە سەرۆك بارزانی چ پێگەیەكی هەیە، بەڵام ”لەلایەكەوە كورد سایكۆلۆژیایەكی خراپی هەیە و دان بە ڕاستیدا نانێت، لەلایەكی دیكەشەوە بەشێك لەو لایەنانە لەسەر بنەمای دژایەتیكردنی پارتی خەڵكیان لەخۆیان كۆكردۆتەوە. بۆیە ، ئەو متمانە و دیپلۆماسییە سەركەوتووە وایكردووە كە وڵاتانی زلهێز مامەڵە لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەكەن، بۆیە پێویستە لە ناوخۆش بەو جۆرە بێت. ئەو قسە ناخۆشانەی لەبارەی سەرۆك بارزانییەوە دەیانكرد، هەمووی پێچەوانە بوونەوە. بۆیە ئێستا لایەنەكانیش ئەو ڕاستییە دەزانن كە سەرۆك بارزانی لە چ پێگەیەكدایە. بەدڵنییاییەوە ، پێوستە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە  بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی و دەستنیشانكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چونكە  پێكهێنانی  خێرایی كابینەی نۆیەمی  حكومەتی كوردستان وادەكات لایەنە كوردستانییەكانیش بەو چاوە سەیری سەرۆك بارزانی بكەن كە رابەر ومەرجەعی سیاسیی كوردە و ئەوە ئاراستەكە بەرەو كوردستانێكی بەهێز  خێراتر دەكات ..





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad