English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر ئەفسەرێکی خۆی بە سێ شێوە سزادا 
2019-01-19 [05:28 AM]

ZNA – ھەولێر 


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر کارمەندێکی خۆی سزا دەدات و رایدەگەیێنێت، بەھۆی ئەوەی ئەو کارمەندە بە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ سەرپێچی کردووە و بەشێوەیەکی نایاسایی لە شەقام وەستاندوویەتی، بڕیاردرا کە سێ رۆژ بەندبکرێت و جارێکی دیکەش ئۆتۆمبێلی ھاتووچۆ لێنەخوڕێتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیێنێت: "چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ئۆتۆمبێلێکی ھاتووچۆ بڵاوبووەتەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە شەقام وەستێندراوە و ھاونیشتمانییەکیش پسوڵەی سەرپێچی بۆ کردووە، ئێمە لە کاتێکدا دەستخۆشی لەم ھاونیشتمانییە دەکەین، نیگەرانیی ھاتووچۆی ھەولێریش بەرامبەر ئەم رەفتارە نەشیاوەی کارمەندەکەمان دەردەبڕین".

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەو کارمەندە چەند سزایەک دراوە:

یەکەم: سزادانی بە بڕی ٣٠ ھەزار دینار وەک سزای سەرپێچییەکە.
دووەم: بەندکردنی بۆ ماوەی سێ رۆژ.
سێیەم: گواستنەوەی لە شۆفێریی و رێگەنەدان بە شۆفێریکردن بە ئۆتۆمبێلی ھاتووچۆ.

 

 

 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad