English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ووتارەكەی ماكگۆرگ
2019-01-20 [01:37 AM]

نووسینی: ئاریان فه‌ره‌ج


ماكگۆرگ، نوێنەری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیی شەڕی داعش، لە ووتارێكدا لە واشنتۆن پۆست، بڕیارەكەی ترەمپ سەبارەت كشانەوە لە سوریا، بە نائومێدكردنی شەریك و هاوپەیمانانی ووڵاتەكەی و بەخشینی ژیانێكی نوێ بە داعش لەقەڵەم دەدات. دەشڵێ ئەو بڕیارە نامەدروس و لەناكاوە، لەبەردەم ووڵاتانی عەرەب و تەنانەت كوردانی سوریاشدا دەرەتانێكی نەهێشتەوە جگە لە ئاوەڕدانەوە لە دیمەشق وەك تاكە رێگرییەك لە زیابوونی هەژمونی توركیا و ئیران و روسیا لەو ووڵاتەدا. 
لە راستیدا ئەوەی ماكگۆرگ دەیڵێ نەك هەر بە مەزەندەی عەقڵ راست و دروستە، بەڵكو لە واقیعیشدا بەرجەستەبوونی دەبینرێت و ئەوەتا رۆژئاڤا روویان لە دانوستانە لەگەڵ دیمەشق و ووڵاتانی عەرەبییش تاوتوێی گەڕانەوە و قبوڵكردنەوەی حكومەتی سوریا دەكەن لە نێو كۆمكاری عەرەبیدا و دوێنێ لوبنان بە راشكاوی ئەو پێشنیاروی خستەروو. سەبارەت داعشیش مەعلومە كە كۆتاییهێنان بەشەڕی نێودەوڵەتی لە دژیان، دەیانبوژێنێتەوە و لە مەرگ و لەنێوچونی یەكجارییان قورتار دەكات. 
بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، هەر ئەو ماگۆرگەی كە لەم ووتارەدا جەنگاوەرانی كورد بە شەریكی راستگۆی ئەمریكا دەزانێ و بە بایەخەوە باس لە قوربانییە بەنرخەكانیان دەكات و بەجێهێشتنیان لەبەردەم هێزە ئیقلیمییەكان بە بێوەفایی و بێ بەڵێنی دەزانێ، هەر خودی خۆی عەراببی بەجێهێشتنی پێشمەرگەی شەریكی ئەمریكا بوو لەبەردەم لەشكركێشی و شاڵاوی ئەو هێزە ئیقلیمیانەدا كە بە ناحەز و دوژمنی ئەمریكا ناویان دەبات. 
بەر لەوەی ترامپ بە تویتێكی نامەسئولانە، چارەنوسی شەڕڤانان و گەلی كوردی رۆژئاڤا لە تەنیاییدا بخاتە بەردەم چارەنوسێكی نادیار، خودی ماكگۆرگ پێشی كەوت و چاوپۆش بوو لەوەی هەمان چارەنوس بە سەر پێشمەرگەدا بێت، تەنیا لەبەرئەوەی پشتی ریفراندۆمێكی دیموكراتیانەی گەلی خۆیان گرت. تا ( ئەبرامز)ەكەش نەشكا، خۆی و هاوهەڵوێستەكانی نەیانهێشت ئاشكرا بێت كە چەكەكانی ئەمریكا لە دەستی كێدان و چۆن دژی بەرژەوەندی ئەمریكا بەكاردێن. خۆ ئەگەر مقاوەمەت و بەرگریی پێشمەرگە بەو ئاستە نەبوایە كە هاوكێشەكانی لەسەر زەوی گۆڕی، رەنگ بێت ئەو چاوپۆشی و پشتتێكردنە، قەوارەیەكی بە ناوی كوردستان نەهێشتبایە كە ئێستا هەر خودی خۆیان داوا دەكەن بەهێز بێت و بەهێزبوونی لەبەرژەوەندی خۆیان دەبینن.





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad