English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوڵە دیبلۆماسیەكان بۆ‮ ‬ڕووی‮ ‬لە سەرۆكە؟
2019-01-20 [01:41 AM]

نووسینی: سەلام عەبدوڵڵا


دوای‮ ‬ڕادەستكردنی‮ ‬كەركووك بەو ئاسانییە كە لە ئەنجامی‮ ‬پیلانێكی‮ ‬دۆزەخی‮ ‬بوو لەپێش هەموو شتێكدا مەبەستی‮ ‬لێدان لە هەیبەتی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم بوو بەو ئامانجەی‮ ‬كە ئیدی‮ ‬بەئاسانی‮ ‬دەتوانرێ لە پێگەی‮ ‬سەرۆك و سەنگ و قورسایی‮ ‬بدرێ بەو پێیەش‮ ‬ڕێگەخۆشكەربێت بۆ داڕمانی‮ ‬تەواوی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬هەربۆیە سەرەكوەزیرانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق،‮ ‬وەك پاڵەوانی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬جەنگ،‮ ‬خۆی‮ ‬لە شاشەی‮ ‬تەلەفزیۆنە نمایشكردو بە گوتارێكی‮ ‬ئاگرینی‮ ‬ڕایگەیاند كە داعش تەواو و ئەمن و ئاسایشیش گەڕایەوە بۆ كەركووك،‮ ‬بەڵام لەڕاستیدا نەداعش كۆتایی‮ ‬پێهات و نە ئەمن و ئاسایشیش گەڕایەوە بۆ كەركووك،‮ ‬بەڵكو بەپێچەوانەوە داعش لە هەموو لایەكەوە سەری‮ ‬هەڵدایەوە و دۆخی‮ ‬كەركووكیش لە هەموو كاتێك خراپتر بووە‮. ‬

هەربۆیەش وڵاتانی‮ ‬دەرەوە بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬پەیوەندیدار بە عێراق لەڕێی‮ ‬دیبلۆماتكارە پایە بڵندەكانیانەوە كەوتنە هاتووچۆیەكی‮ ‬چڕوپڕ‮ ‬بەگشتی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەتایبەتی‮ ‬بۆ لای‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬چونكە ئیدی‮ ‬لەو‮ ‬ڕاستیە گەیشتن كە نەمانی‮ ‬پێشمەرگە لەو ناوچانەی‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حەشد و سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬كرا زۆر بەزوویی‮ ‬داعش جموجۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬تێدا دەستپێكردەوە،‮ ‬هەر بۆیە دیبلۆماتكاران جارێكی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕوویان كردەوە سەرۆك بارزانی،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬بەویستی‮ ‬خۆشی‮ ‬ئامادەی‮ ‬نوێكردنەوەی‮ ‬ئەو پۆستە نەبووبوو،‮ ‬بۆیە لەگەڵ ئەوەشدا بۆ دۆزینەوەی‮ ‬چارێك بۆ ئەو قەیرانە،‮ ‬بەپلەی‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕوویان لە سەرۆك كرد،‮ ‬چونكە دەیانزانی‮ ‬كە خاوەنی‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬بوێرانەو نەگۆڕ‮ ‬بوو بۆ لە گۆڕنانی‮ ‬داعش و‮ ‬ڕێكخراوە تیرۆریستی‮ ‬یەكەی‮ ‬كە لەماوەی‮ ‬چوارساڵدا گورزی‮ ‬كوشندەی‮ ‬لەو‮ ‬ڕێكخراوەداوەو ناوچەكانی‮ ‬لێپاككردەوە‮.

بەداخەوە هەندێك لە حزبە كوردییەكان خۆیان خزاندە بەرەی‮ ‬نەیارانی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و لە دوژمن زیاتر هەوڵی‮ ‬لەناوبردن و بەدناوكردنی‮ ‬ئەو پۆستەیان دەدا كە لەمەودوا زانرا بەپێی‮ ‬زانیارییەكان كە كێ لەپشت پشتگیری‮ ‬ئەو چەواشەكارییەوە بوو لەڕووی‮ ‬ماددی‮ ‬و ئیعلامییەوە‮.

ئێستا كە بۆ هەموولایەك دەركەوت كە سەرۆك بارزانی‮ ‬بەبێ پۆستیش هەر‮ ‬ڕابەر و سەرۆكە،‮ ‬چونكە ئەوەتا‮ ‬ڕۆژانە دەبینین كە چۆن دیبلۆماتكارانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬گەورە و زلهێز بەدیداری‮ ‬شاد و بەختەوەر دەبن،‮ ‬وە هیوای‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر هەڵدەچنن،‮ ‬كەچی‮ ‬تازە هەرزە سیاسیەك دەڵێ مەرجەع و سەرۆك بۆ ئێمە پێویست نییە‮. ‬
ئای‮ ‬لەو عەقڵە؟‮





ئەم هەواڵە 976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad