English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشی چوارەم و پێنجەمی "ئاڤاتار" بەرهەم نایێن
2019-01-20 [05:08 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی "ئاڤاتار" کە بڕیاربوو چوار بەشی دیکەی بەرهەمبێت، بڕیارەی دوو بەشی هەڵوەشایەوە.

 

دەرهێنەری ئەم بەرهەمە، جێمس کامیرۆن،  ئاشكرای کرد، لە دوی بڵاوکردنەوەی بەشی دووەم و سێیەم، بەرهەمهێنانی بەشی چوارەم و پێنجەمی پەیوەست بە کاردانەوەی بینەر بە دوو بەشە نوێیەکە و ئەگەری ئەوە هەیە.

 

بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ١٨ دیسێمبەری ٢٠٢٠ و بەشی سێیەمی لە ١٧ دیسێمبەری ٢٠٢١ بڵاودەکرێتەوە.

 

ئەم لە کاتێکدایە کە جێمس کامیرۆن پێشتر رایگەیاندبوو کار بۆ چوار بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە دەکات.

 

بەشی یەکەمی"ئاڤاتار" بە پڕداهاتترین بەرهەمی سینەمایی لە مێژووی سینەمای جیهاندا دەژمێردرێت و داهاتی لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی زیاترە.

 

 





ئەم هەواڵە 9271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad