English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترافیکی سیاسیی کورد چی به‌ حکومه‌تی داهاتوی هه‌رێم ده‌ڵێ؟
2019-01-21 [02:47 AM]

نووسینی: هەورامان علی تۆفیق


‎له‌دوای شانزه‌یی ئۆکتۆبه‌ری 2017 کاری جدی و هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی سیاسی ناوچه‌یی و عێراقی و تاڕاده‌یه‌ک نێوخۆیی هه‌بوون بۆ لاوازکردنی پێگه‌ی سیاسی کورد و به‌تایبه‌تتر پارتی و زۆر تایبه‌تتر سه‌رۆک بارزانی لاواز و په‌راوێز بخه‌ن و شتێک بەناوی هەرێمی کوردستان نەهێڵن، گه‌مارۆ ئابوری و سیاسیه‌ کان نه‌یانتوانی ئامانجە دژ به‌خواست و ئیراده‌ی میلله‌تی کورد بپێکێ، به‌ڵکو زۆر به‌پێچه‌وانه‌ی پلانه‌کانی دوژمنانی کورده‌وه‌ پارتی له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و هه‌رێمیش بووه‌ پارتی یه‌که‌م و به‌رپرسیاریه‌ته‌کانی به‌و متمانه‌یه‌یی خه‌ڵک پێی به‌خشیه‌وه‌ زیاتربوون.
‎هه‌رچه‌نده‌ تائێستا گرفته ‌سیاسی و لێک تێگه‌یشتن و ماوه‌یی گه‌یشتنه‌ دوا ئه‌نجام له‌ پێک هێنانی حکومه‌تی هه‌رێم هێشتا ڕوون نیه‌، له‌ هه‌مان ئاڕاسته‌شه‌وه‌ حکومه‌تی عێراقی له‌نێو ململانێ سیاسیه‌کاندا هێشتا ته‌واوی کابینه‌که‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێنانه‌وه‌، به‌ڵام دۆخسی سیاسی ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت دوایی بڕیاری ئه‌مریکا به‌ کشانه‌وه‌ی له‌ سوریا ناوچه‌که‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی دیکه ‌ده‌بات. ‎ 
به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی وئابوری و سه‌ربازیه‌کانی وڵاتانی زلهێزو وڵاتانی ناوچه‌که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌مان تێڕوانینی سیاسی پێش شانزه‌یی ئۆکتۆبه‌ر، چونکه‌ کورد و پێگه‌ی بارزانی وابه‌سته‌ن پێکه‌وه‌و هیچ کات په‌یوه‌ست نین به‌کورسی و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بڕیارده‌دات ته‌نها گه‌له‌، گه‌لیش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بڕیاری خۆیدا ‎
سه‌ردانی گه‌وره‌ به‌رپرسانی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ناوچه‌که‌ ئه‌و کارته‌ به‌هێزه‌یه‌ بۆ ستافی داهاتووی حکومه‌تی هەرێم و سه‌رۆکایەتی هه‌رێمه‌ له‌ متمانه‌ی سیاسی و کاری هاوبه‌ش و پشگیرو ته‌ئکید کردنه‌وه‌ له‌ به‌هێزی پێگه‌ی کورد و کاریگه‌ریه‌کانی له‌ ناوچه‌کەدا‌.‎
ئەو جمە سیاسیە گەرمە پەیامێکە بۆ کورد بە وه‌لانانی ناکۆکیه‌کان بۆ یه‌کتر قبوڵکردن و ڕوانین له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان و قبوڵکردنی ئه‌و واقیعه‌ سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆیی کوردستان، چونکه‌ کورد ده‌بێ له‌و قۆناغه سیاسیە تەقلیدیەی پەنجا بە پەنجا‌ بێته‌ده‌رێ که‌ ته‌نها چه‌ک و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی پێوه‌ربن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌بێ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان ئه‌مڕۆیی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینەی پارتیان بۆ چوارساڵی داهاتوو لە فەرمانڕەوایەتی پێ قبوڵ بێت، دواتر له‌و کابینه‌یه‌دا حکومه‌ت پێویستی به‌وه‌یه‌ خۆیی به‌دامه‌زراوه‌یی بکات و له‌و گێژاوه‌ سیاسی و باوه‌کۆنه‌ ڕزگار بکات تا له‌ چوار ساڵی داهاتوودا هه‌مان سیناریۆ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌، کاتی ئەوە هاتووە ئێمه‌ی کوردیش قۆناغەکان ببڕین و بگه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی بڕوامان به‌ حکومه‌تی زۆرینه‌ هه‌بێت و ئه‌و متمانه‌یه‌شمان لا دروست بێت ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ خزمه‌تی گشتی ده‌بن و ده‌ره‌نجام بۆ خۆشگوزه‌رانی و ژیانێکی شایسته‌ بۆ هه‌موان ده‌بێت نەک بۆ حزب و کەسەکان، ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌م هه‌نگاوانه‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت بێگومان خه‌ڵکیش متمانه‌ به‌و ده‌داته‌وه ‌و دەرەنجام دەبیتە براوەی سیاسی.

 





ئەم هەواڵە 4099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad