English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیار لەسەر مووچەی هەردوو مانگی ١١ و ١٢ ساڵی پار درا
2019-01-22 [06:00 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راگه‌یاند ، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 21 ى 1 ى 2019 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كان ئه‌نجامدا له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى  11 ، 12 ى ساڵی 2018.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ر په‌رشتى رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چووه‌ ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار دراوه‌  مووچه‌ى مانگى 11ی ساڵی 2018  له‌مانگى 2 دابه‌ش بكرێت ، مووچه‌ى مانگى 12ش له‌مانگی 3 دابه‌ش ده‌كرێت.

لەكۆبوونەوەكەدا باس لەوەكراوە لابردنی پاشەكەوت و ڕێككردنەوەی موچەی فەرمانبەران پەیوەستە بەناردنی بودجە لەبەغداوە، ئەگەر حكومەتی عیراق پارە ڕەوانە بكات و ڕێكەوتن لەگەڵ هەرێم بكرێت، گۆڕانكاری لەشێوازی دابەشكردنی موچەدا لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەكرێت، بەڵام ئەگەر پارە لە بەغداوە نەنێردرێت،  ئه‌و كات بڕیاری نوێ له‌ده‌ستكاری كردنى مووچه‌ ده‌درێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران بێت.
 





ئەم هەواڵە 27283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad