English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەڕ ڕۆژانە پیاز بخوێت
2019-01-23 [09:44 AM]

هەولێر _ ZNA



 

پیاز یەكیکە لە باوترین پێکهاتەی زۆربەی خۆراکەکانی ڕۆژانە لە ماڵەوە بێت یان چێشتخانە و ڕێستۆرانتەکان، دەوڵەمەندە بە چەندین جۆری ڤیتامینات و کانزاکان کە گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستیی جەستە بە گشتیی.

ماڵپەڕی "FoodPrevent" ئاماژەی بە چەندین کاریگەریی تەندروستیی ڕۆژانەی خواردنی پیاز کردووە، کە بە گوێرەی توێژینەوەی زاناکان و پزیشکانی بواری خۆراکی و تەندروستییەوە خراونەتەڕوو، لەوانە:

-پاراستنی تەندروستی سوڕی خوێن (دڵ و مولولەکانی خوێن):

بەگوێرەی ماڵپەڕی"Webmd"، ڕێژەی زۆری ئەنتایئۆکسیدێنتی (quercetin) و ڤیتامین C ناو پێکهاتەی پیاز، دەبێتەهۆی پاراستنی خانەکان و دیواری مولولەکان خوێن و زیادکردنی بەرگریی سروشتی جەستە.

-کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن:

بەپێی توێژینەوەیەک، تێکەڵەی "organosulfur" ناو پێکهاتەی پیاز، ڕێگریی دەکات لە دروستبوون و گەشەی خانەکانی شێرپەنجە لە ڕیخۆڵە و کۆڵۆندا.

-کەمکردنەوەی مەترسیی ژەهراویبوونی خۆراکی:

بەگوێرەی پزیشکانی"WebMD"، خواردنی ڕێژەیەکی کەمیش لە پیاز رۆژانە، دەبێتەهۆی ڕێگریی کردن لە گەشەکردنی بەشی زۆری میکرۆب و بەکتریا.

-پاراستن و بەهێزکردنی بەرگریی سروشتیی جەستە:

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی"WebMD"، دەریانخستووە، ماددەی (Selenium) ناو پێکهاتەی پیاز بەهاوکاری لەگەڵ ڤیتامین C، دەبنەهۆی ڕاگرتن و بەهێزکردنی بەرگریی جەستە بە گشتیی.

-کەمکردنەوەی مەترستی تووشبوون بە شەکرە:

زاناکان سەلماندوویانە خواردنی پیاز دەبێتەهۆی پاراستنی جەستە لە جۆرەکانی نەخۆشیی شەکرە، بەتایبەت پێکهاتەی "allyl propyl disulphide" ناوەڕۆکی پیازیش سەمێنراوە لەلایەن " U.S. National Library of Medicine" کە جێگەی ئینسۆلین دەگرێتەوە لە کاتی کەمبوونەوەیدا لە جەستەدا.





ئەم هەواڵە 8887جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad