English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خێرا نانخواردن ئەم زیانە تەندروستییانەی دەبێت
2019-01-23 [12:19 PM]

هەولێر _ ZNA


 


بەشێک لە خەڵکی وا ڕاهاتوون بە خێرایی نان بخۆن، ئەمەش بەتایبەت لە پیاواندا زیاتر دەبینرێت، بەپێی توێژینەوە زانستییەکان ئەم ڕەفتارە زیانی تەندروستیی لێ دەکەوێتەوە.

میدیکاڵ دەیلی پزیشکی ئاماژەی بەوە کردووە، باش نەجوینی خۆراک و نانخواردن لە ماوەی کەمتر لە ١٥ خولەکدا زیانی تەندروستیی لێ دەکەوێتەوە، ئەوانیش:

- توشبوون بە نەخۆشی شەکرە

توشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم، چونکە خێرا نانخواردن هەستی تێرنەبوونت پێ دەدات، بە جۆرێک بەردەوام نان بخۆیت یان زیاتر بخۆیت، کە گۆڕانکاری لە گلوکۆزی خوێندا ڕوودەدات و زیان بە ڕێژەی دەردانی ئەنسۆلین دەگەیەنێت.

- کێشەکانی دڵ

بەپێی توێژینەوەی زانکۆی ھیرۆشیمای ژاپۆنی، پزیشکان کاریگەریی نانخواردنی بەپەلەیان لەسەر تەندروستیی بەشداربووان خستووتەڕوو، دەرکەوتووە کە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشکیان دەکات.

- قەڵەوی و زیادبوونی چەوری لە لەشدا

نانخواردن بە شێوەیەکی خێرا وادەکات بڕێکی زۆرتر خواردن بخۆیت، ئەمەش بە پشتبەستن بەو بۆچوونە پزیشکییەی کە مێشک پێویستی بە ٢٠ خولەکە بۆ ناردنی ئاماژەکانی تێربوون، هەربۆیە کەسەکە پێویستی بە ماوەیەکی زیاترە پێش ئەوەی لە نەمانی هەستکردن بە تێری بوەستێ لە نانخواردن.

- ترشەڵۆکی گەدە "ترشانی گەدە"

خواردنی خێرا و باش نەجوراو هۆکارن بۆ زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە و هەستکردن بە ئازار و ئاوسانی سک و گەدە و قەبزی و غازات.

- ژەهراویبوونی خۆراکەکان

زیاتر لەکاتی خواردنە خێراکان و بە خێرایی خواردنی خۆراک، ئەگەری هەیە تووشی ژەهراویبوونی خۆراکی بکات، لەگەڵ مەترسیی دروستبوونی خنکان و پەڕینی خۆراک بۆ قوڕگی.





ئەم هەواڵە 7084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad