English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ڤایبەر زیاد دەکرێت
2019-01-23 [03:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)دا، لەسەر ھەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد کراوە.

ماڵپەڕی (بلیۆنێر 365)ی کەنەدی بڵاو کردووەتەوە، چەند ڕۆژێکە نوێترین ڤێرژنی ڤایبەر بە ژمارەی (9.9.6.8) کارا کراوە، کە تێیدا چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد کراوە.

لەو ڤێرژنە نوێیەدا گرنگترین تایبەتمەندی ئەوەیە، لەمەودوا دەتوانی کاتێک گوێ لە نامە دەنگییەکانی نێو ڤایبەرەکەت دەگریت، دەنگەکە بەریتە پێش و پاش.

ھەر لەو ڤێرژنە نوێیەی ڤایبەردا ئەگەر بۆ ماوەی چەند چرکەیەک پەنجەت لەسەر لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەت دابگریت، لاپەڕەی گفتوگۆکە دەبێتە نەخوێندراوەتەوە (Unread).

بۆ بەدەستھێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەی ڤایبەر، پێویستە ڤێرژنی (9.9.6.8)ی ڤایبەر بۆ مۆبایلەکەت دابەزێنیت، یان پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.

پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 10279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad