English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی دراوی كوردی له‌چاپ ده‌دات
2019-01-23 [03:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی دراوێكی زێڕینی كوردی چاپكردووه‌ و به‌نیازه‌ ئه‌م دراوه‌ بخاته‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان  بۆ هه‌رێم  ئه‌م دراوه‌ بكڕن و هانی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا بده‌ن رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و كاری وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمه‌كه‌ بكه‌ن.

پیاوانی كاری ئه‌مه‌ریكی زۆر به‌دڵنیاییه‌وه‌ باس له‌ بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ئابوری له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌ ئێستاوه‌ به‌ بڕوا و جۆشێكی زۆره‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ حكومه‌تی داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه‌ و قۆڵیان لێ هه‌ڵكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ پڕۆژه‌ و كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

CFI  كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحه‌ له‌ ئه‌مریكا و ده‌یه‌وێت به‌ بیرۆكه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ بێته‌ نێو بازاڕی بزنس له‌ هه‌رێمی كوردستان، بیرۆكه‌كه‌ش دراوێكی چاپكراوی ڕووكه‌شكراوه‌ به‌ زێڕی عه‌یار ٢٤، ئامانجيش له‌م دراوه‌ بۆ به‌هێزتركردنی بازاڕی زێڕ و پڕوپاگه‌نده‌یه‌.

ئه‌م باسه‌ له‌ كۆنگره‌یێكی گرنگ له‌ واشنتۆن خرایه‌ ڕوو، كه‌ بۆ پرسی قه‌یرانه‌كانی دراو له‌ جیهاندا ڕێكخرابوو، سامان شالى, شاره‌زای سیاسه‌ت و بورای بزنسی كوردیش كه‌ له‌م كۆنگره‌یه‌ پانێلێكی هه‌بوو, تێیدا باسی ڕه‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌مه‌ریكیه‌كانی هانده‌دا, بۆ ئه‌وه‌ی به‌جدیه‌وه‌ ده‌رفه‌ت و هه‌ل بقۆزنه‌وه‌ و پاره‌ و كاره‌كانیان بخه‌نه‌  بازاڕی كوردستان.

ئه‌م دراوه به‌ بڕی ٥٠٠ میلیگرام زێڕ ڕووكه‌شكراوه‌ و دێزاین و شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ی بۆكراوه‌ بۆسه‌رنج ڕاكێشانی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌مه‌ودوا ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئاڵای كوردستان و هێما ی مێژوویی شاره‌كانی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشێنراون, بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران وسه‌ردانیكه‌ران زانیاریان له‌سه‌ر مێژوو و سيمبوڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكه‌وێت.

له‌مباره‌شه‌وه‌ ئاده‌م ترێكسله‌ر, خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "كۆمپانیاكه‌ی من زۆر ئاوات ده‌خوازێ كه‌ زێڕی خاوێن و گونجاو بخاته‌ بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه‌, تاوه‌كو بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ زێڕێكی زۆر به‌رده‌ست بێ وبازاڕی زێڕ گه‌شه‌ بكات".





ئەم هەواڵە 11527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad