English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو پەرلەمانتارانەی دژی مافەکانی کورد بوون دوێنێ دەنگیان بە مووچەی پێشمەرگە دا
2019-01-24 [03:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


توێژەرێکی سیاسی دەڵێ لە دانیشتنەکانی دوێنێی پەرلەمانی عێراق و پەسەندکردنی ماددەکانی بودجەی ٢٠١٩، ئەوەمان پێدەڵێت کە دیدگای سیاسی عێراقی ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە.

 
ھەکار عەبدولغەنی، توێژەری سیاسی و لێکوڵەری مەلەفەکانی ڕوژھەڵاتی ناوەڕاست، بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: ''گەر ئەو ماددانەی ماون لەبارەی بودجەی عێراق وەک خۆی پەسەند بکرێن و بڕیاری لەسەر بدرێ، بەدڵنیایەوە باسەکانی تری کێشەی نێوان ھەولێر و بەغدا، ئاسانتر دەبن بۆ ڕێککەوتن لەسەری''.

سەبارەت بە داھاتی نەوتی کورستان ئەو توێژەرە ڕوونیکردەوە" پەسەندکردنی بودجە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کێشەی نەوتی ھەولێر لەگەڵ بەغدا تا ڕادەیەک چارەسەرکراون، ئەمەش بە یەکڕیزبوونی لایەنە کوردییەکانە لە بەغدا چونکە ئەم یەکبوونە وای کرد ئەوانەی لە دژی مافەکانی کوردبوون دوێنێ دەنگیان بە مووچەی پێشمەرگە دا".


ھەکار عەبدولغەنی، ئاماژەی بە ئەوەش دا کە پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کارابوونی پڕۆسەی چاکسازی وادەکات قەیرانی دارایی نەمێنێت و کوردستان بەرەو بوژانەوە بچێت و کار و پڕۆژە وەستاوەکانی دەستپێبکاتەوە.





ئەم هەواڵە 9964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad