English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌: كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌
2019-01-24 [03:25 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارته‌كانی‌ مۆبایل روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی كەمكردنەوەی نرخی پەیوەندییەكان و كارتی مۆبایل لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە، پەیوەندییم كردوە بەبریكاری وەزارەتەوە و ڕایگەیاندوە  تائێستا بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل و تۆڕەكانی پەیوەندییكردنیان دەرنەكراوە.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، بڕیاری كەمكردنەوەی كارتی مۆبایل و تۆرەكانی پەیوەندیی  لەدەسەڵاتی وەزارەتی گواستنەوە نییە، بەڵكو دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق(  CMC ) بڕیار لەبارەی كەمكردنەوەی تۆڕەكانی پەیوەندی دەدەن و تائێستاش بڕیاری كەمكردنەوەی نرخەكانیان نەدراوە، بەڵكو تەنها لەراگەیاندن ئەو بابەتە باسی لێوەكراوە.
 
ئاشكرا كرد، كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و كۆڕەك تیلیكۆم و تۆڕەكانی دیكەی پەیوەندیی لەهەرێم پێشتر لەدەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقی مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتوەو هیچ بڕیارێك بۆكەمكردنەوەی نرخی پەیوەندییەكانیان لە هەرێمی كوردستان و عیراق نەدراوە.





ئەم هەواڵە 9544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad