English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبووەوە
2019-01-26 [07:31 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆوەبینی، ئەوەش بەهۆی قەیرانە سیاسیەكانی ئەم دواییانەی وڵاتی ڤەنزوێلا، كە لە ئێستادا هەڕەشەی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانی نەوتی خاو دەكات لە وڵاتەكەیدا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە سەرەڕای ئەوەی ململانێ بازرگانیەكانی نێوان ئەمریكا و چین و گەشەی ئابوری جیهانی خاوكردوەتەوە و كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی خاو هەبوە.

بەپێی ئامارە جیهانیەكان، نرخی نەوتی خاوی برینت گەیشتوەتە 61.64 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك كە رێژەكەی بە 55 سەنت بەرزبوەتەوە و دەكاتە لەسەدا 0.9.

نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس دەكاتە 53.69 دۆلار بۆ یەك بەرمیل كە 56 سەنت بە بەراورد بە نرخی پێشوی زیادی كردوە و دەكاتە لەسەدا 1.05.





ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad