English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە چین
2019-01-27 [09:11 AM]

هەولێر _ ZNA



 

دواکەوتنی سوری مانگانە جگە لە دووگیانی ئەگەر بۆماوەی ڕۆژێک و دووان بێت شتێکی ئاساییە بەڵام گەر ماوەی دواکەوتنەکە لە مانگێک یاخود مانگێک و نیوی خایاند ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکار و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

لە دیارترین هۆکارەکانی دواکەوتنی سوری مانگانە:

1.ماندووبوون و دلەراوکێ : کە کار لە دەردانی هۆڕمۆنەکانی لەش دەکەن دەبێتە هۆی دواکەوتنی سوری مانگانە

2. دابەزینی کێش : دابەزینی کێش بە هۆی نەمانی ئارەزووی خواردن لە دیارترین هۆکارەکانی دواکەوتنی سوری مانگانەیە.

3. قەڵەویەکی زۆر هۆکارە بۆ دواکەوتنی سوڕی مانگانە.

4. وردە کیسی هێلکەدان : کە بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمونی پیاوانە دروست دەبن ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دواکەتنی سوری مانگانە.

5. بەکارهێنانی دەرمانی ڕێگری لە دووگیانی کە دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانی لەش و دواکەوتنی سوڕی مانگانە.

6. نەخۆشیە درێژخایەنەکان : بۆ نموونە هەبوونی نەخۆشی شەکرە.

7. تەمەنی نائومێدی : کەمبوونەوەی هێلکە لە ئافرەتان بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە لەش.

8. نەخۆشیەکانی غودە : توشبوون بە جۆرەکانی غودە هۆکارن بۆ دواکەوتن و تێکچوونی سوری مانگانە لە ئافرەتان.





ئەم هەواڵە 9442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad