English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسییەکانی نانخواردنی خێرا بزانە
2019-01-27 [12:38 PM]

هەولێر _ ZNA



 

تۆژینەوەیه‌کی پزیشکیی لە زانکۆی هێرۆشیمای ژاپۆنی،  مەترسییەکانی نانخواردنی خێرای ئاشکرا کرد كه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسيان لێوه‌كراوه‌، تۆژەران و پزیشکانيش جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە جوینی خواردن بەشێوەیەکی له‌سه‌رخۆ بێت.

1- شەکرە: خێرا نانخواردن یەکێکه‌ لە هۆکارە یاریدەرەکان بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە لەجۆری دووەم، چونکە نانخواردنی خێرا هەستی تێرنه‌بوون دەبەخشێت بە له‌ش و لە ئه‌نجامدا بەشێکی زۆر لە خواردن هەڵدەلوشێت.

2- کێشەکانی دڵ: زانایان کاریگەريی نانخواردنی خێرایان لەسەر تەندروستی بەشداربووانى تۆژينه‌وه‌كه‌ تاقیکردەوە و گەیشتنە ئەوەی کە نانخواردنی خێرا وا دەکات ئه‌وانه‌ى كه‌ خواردن كه‌م ده‌جون، زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ ببن.

3- قەڵەویی و زیادبوونی کێش: مێشک پێویستی بە ٢٠ خولەک هەیە بۆ ناردنی ئاماژەی تێربوون، بۆیه نانخواردنی خێرا وات لێدەکات خواردنی زیاتر بخۆیت.

4- ترشەڵۆکی گەدە (دڵه‌كزه‌):  رەنگە ناردنی خواردنی ته‌واو نەجوراو بۆ گەدە، ببێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گه‌ده‌ و هەستکردن بە دڵه‌كزه‌.





ئەم هەواڵە 8638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad