ZNA – هەولێر
تۆڕی Hulu یەکەم تەریلەری زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی کۆمێدی PEN15 بڵاوکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی.
بڕیارە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە، لە ١٨ شوباتی داهاتوو پەخشبکات.
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە باس لە دو نەوجەوان لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەکات و رووداوەکانی لە ساڵی ٢٠٠٠ روودەدەن و رووبەڕووی هەندێ رووداو دەبنەوە کە پێشتر بە خەیاڵیاندا نەدەهات.
لەم بەرهەمەدا مایا ئیرسکین، انا کۆنکل، موتسۆکۆ ئیرسکین و دیلان جیج رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 11098جار خوێندراوەتەوە |