English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکێکی حکومی نێودەوڵەتی لەھەرێمی کوردستان ده‌كرێته‌وه‌
2019-01-30 [02:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لەھەوڵی بەئەلیکترۆنیکردنی بانکەکانداین و ١٥ بانک کراونەتە ئەلیکترۆنی و مۆڵەتی کردنەوەی بانکێکی حکومی نێودەوڵەتیش وەرگیراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای بانکی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی میرزا حەسەن، راگری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی جێبەجێکاران لە بانکی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه‌.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە جیاوازی ساڵی ٢٠١٤ بۆ ئێستاکرد و وتی: توانرا بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەربکەین و سەرکەوین بەسەر شەڕی تیرۆرستی داعش و بەخۆڕاگری مووچەخۆران سەرکەوتین بەسەر دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغدا و لەئێستاشدا مووچە ٣٠ رۆژ جارێک دابەش دەکرێت.

رێباز حەملان باسی لەوەشکرد لە داھاتی فرۆشتنی نەوت بەشی زۆری قەرزی بانکە ئەھلیەکان دراوەتەوە و یاسایی وەبەرھێنان لەھەرێمی کوردستان ئاسانکاری پێویستی بۆ وەبەرھێنەران کردووە پڕۆژەکان دەستیان پێکردۆتەوە بەشێک لە قەرزی وەبەرھێنان دراوەتەوە و چەنددین کۆنگرەی تایبەت بە ئابووری و وەبەرھێنان لە کوردستان ئەنجامدراون.

سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بە لیژنە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولاکرد تایبەت بەیەکخستنی پێناسەی گومرگی و پەیوەندیەکانی نێوانیان و ھەوڵی باشترکردنی ئەو پەیوەندیە دەدرێت.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باسی لە بەرە و پێشبردنی بانکە حکومیەکان کرد و کە ١٥ بانکی حکومی کراوەنەتە ئەلیکترۆنی و پرۆسەکەش بەردەوامی ھەیە، ھەروەھا بە پشتیوانی بەرێز سەرۆکی حکومەتی ھەرێم توانراوە مۆڵەتی کردنەوەی بانکێکی حکومی نێودەوڵەتی وەربگیرێت لە بەغداو لەژێر ناوی بانکی نیشتمان.

لایخۆشیانەوە شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەبەرەوپێشچوونەوەکان و سەرکەوتن بەسەر قەیران، ھەروەھا ئامادەییان دەربڕی لە سیستەمی بانکی ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکەن.





ئەم هەواڵە 8968جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad