English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرانترین میوەی جیھان یەک دانەی بە ھەزار دۆلارە 
2019-01-30 [03:26 AM]

ZNA- ھەولێر



لە وڵاتی ئەندەنووسیا دەستکرا بە فرۆشتنی گرانترین میوەی جیھان کە نرخی تەنھا یەک دانەی بە ھەزار دۆلاری ئەمەریکییە. 

ئەمڕۆ لە مارکێتەکانی دورگەی جاوە لە رۆژئاوای ئەندەنووسیا دەستکرا بە فرۆشتنی چوار دانە لە میوەی (دوریان) و نرخی یەک دانەی بە ١٤ ملیۆن رۆپیەی ئەندەنووسی بوو کە دەکاتە ھەزار دۆلار. 

 

ھۆکاری گرانبوونی ئەم میوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم میوەیە زۆر دەگمەنە و لە موتوربەکردنی چەند میوەیەکی دوریان بەرھەم ھێندراوە و لەماوەی ٣ ساڵ تەنھا ٢٠ دانەی لێ بەرھەم دێت. 

ھەرچەندە ئەم میوەیە بۆنی ناخۆشە بەڵام تامەکەی لە فستق نزیکە و ئەو دوریانەی ئەندەنووسیا جیاوازترە لە ھەموو جۆرەکانی دیکەی میوەی وڵاتانی دیکە. 

ئەمڕۆش لە مارکێتەکان دوو دانە لە میوەی دوریان فرۆشرا. 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە| سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 19495جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad